بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەکان لە زانکۆی واشینگتۆنی ئەمریکا، رێژەی قوربانیانی پەتای کۆڕۆنا 6 میلیۆن و 900 هەزار کەسە.
بەراوەردەکەی زانکۆی واشینگتۆن لە گەڵ ئامارەکانی “سازمانی بێهداشتی جیهانی” جیاوازە و بەرپرسی لێکۆڵینەوەکە رایگەیاندووە کە رێژەی راستەقینەی قوربانیانی نەخۆشی کۆڕۆنا سێ قات لەوەی رێکخراوی بێهداشتی جیهانی بڵاوی کردووتەوە زیاترە.