کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

خۆپێشاندانی دژە دەوڵەتی لە کۆلۆمبیا

تداوم تظاهرات ضد دولتی در کلمبیا

رۆژی پێنجشەممە 16ی مانگی گوڵان بە هەزاران کەس لە خەڵکی کۆلۆمبیا بە ڕژانە سەر شەقامەکان دژ بە دەوڵەتی دژە کرێکاری ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

چەندین ڕۆژە به‌ پانتایی وڵاتی کۆلۆمبیا، ناڕەزایەتی بەرین دژ بە سیاسەتە دژە کرێکارییەکانی دەوڵەتی ڕاستگەرای ئەو وڵاتە لە ئارادایە. کرێکاران، لاوان، ژنان و خەڵکانی بەشمەینەتی ئەو وڵاتە دژ بە گەڵاڵەی بە ناو “چاکسازییەکانی” دەوڵەتی کۆلۆمبیا ناڕازین و ناڕەزایەتی میلیۆنیان وەڕێخستووە. هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو وڵاتە تا ئێستا بە دەیان کەسیان کوشتووە و بە سەدانیشان دەسبەسەر کردووە. خەڵکی ناڕازی لێبڕاون تا دەست لەکار کێشانەوەی دەوڵەت درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن.