کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هێرشی پۆلیسی ئیسڕائیل بۆ سەر خۆپێشاندەرانی فەلەستینی

درگیری ماموران اسرائیلی با تظاهرکنندگان فلسطینی 1

رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە خۆپێشاندەرانی فەلەستینی کەوتنە بەر هێرشی سەرکوتگەرانەی پۆلیسی ئیسرائیل لە “بەیتولموقەدەسی شەرقی”.

پاش داگیرکردن و دەرکرانی ژومارێکی بەرچاو لە فەلەستینییەکانی ناوچەی “شێخ جەڕاح” لە “بەیتولموقەدەس” و لێکەوتنەوەی ناڕەزایەتی بەو غەدرە، پۆلیسی ئیسڕائیل لە کاردانەوە بە خۆپێشاندانی فەلەستینییەکان، بۆ بڵاوە پێکردنیان لە ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسک رێژ کەڵکی وەر گرت. لەو هێرشەی پۆلیس بۆ سەر ڕێپێوانی فەلەستینییەکان زیاد لە 10 کەس بریندار بوون.