به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٣١ كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له سنووری نێوان وڵاتانی تاجیكستان و قرقیزستان كوژران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه به‌هۆی كێشه له‌سه‌ر ئاوی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌ستیپێكردووه و هه‌تا ئێستا ١٠ هه‌زار كه‌س له‌م ناوچه‌یه به‌هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه. شایانی باسه، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش دابه‌ستنی كامێراكانی چاوه‌دێری له دامه‌زاروه‌كانی گه‌یاندنی ئاوی سنووری ده‌ستیپێكرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا ته‌نیا ژماره‌ی قوربانیانی وڵاتی قرقیزستان پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و هێشتا هیچ ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییانی تاجیكستان له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.