ئه‌گه‌رچی ڕژیم خه‌ریكی ڕێكخستنی سێناریۆی جۆراوجۆره بۆ گه‌رم كردنی بازاڕی نومایشی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له مانگی جۆزه‌ردانی داهاتوو، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ر ڕاده‌یه‌ك له هه‌وڵدان له‌م بواره، به نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك وڵام ده‌درێته‌وه. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه ده‌كرێ له وته‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی ژماره‌یه‌ك له ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتیدا ببینین. ڕۆژنامه‌ی “ئێعتماد” له‌سه‌ر زاری حسێن كه‌ماڵی، له كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕێفۆرمخوازان، ده‌نووسێ: “باشتر وایه كه ئۆسوولگه‌راكان سه‌باره‌ت به ڕه‌تی سه‌ڵاحییه‌تی ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌كان زه‌حمه‌ت نه‌كێشن و خۆیان ده‌رگیری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌ن. پرسی هه‌ڵبژاردن دۆستانه حه‌ل و فه‌سڵ ده‌كه‌ین و ئێعتراز ناكه‌ین و به ئۆسوولگه‌راكان ده‌ڵێین كه ئێوه بۆخۆتان كۆببنه‌وه و كه‌سێك كه جێگای متمانه‌تانه ده‌ست نیشانی بكه‌ن، به بێ ئه‌وه‌یكه ده‌نگدان ئه‌نجام بده‌ن. چونكه هه‌ڵبژاردنێك له كار دا نییه”. محه‌ممه‌د ڕه‌زا عارف، له سه‌رانی ڕێفۆرمخوازری حكوومه‌تی ده‌رباره‌ی بایه‌خ نه‌دانی خه‌ڵك به نومایشی هه‌ڵبژاردن وتوویه‌تی كه: “ئه‌مڕۆ بێ مهیلییهك له خه‌ڵكدا بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردن هه‌ست پێده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ش یه‌كجار مه‌ترسیداره”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: “ئێمه له سه‌ره‌تای ئینقلابه‌وه له‌سه‌ر به‌شداریی خه‌ڵك مانۆرمان داوه”. ئیلنا كه وته‌كانی له ڕاپۆرتێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر زاری ناوبراوه‌وه ده‌نووسێ: “قه‌رار نه‌بوو پاش چوار ده‌یه له ئینقلاب، خه‌ڵك نانه‌كه‌یان به قیست بكڕن، ئه‌مڕۆ ده‌یه‌ی پێنجه‌می ئینقلاب ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام هێشتا عه‌داڵه‌ت، مه‌عیشه‌ت، پیشه و نه‌خۆشیی كوشنده و ته‌وه‌رۆم له وڵاتی ئێمه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كین و نه‌مانتوانیوه كارێك بكه‌ین. باروودۆخی جێگای نیگه‌رانیی ئه‌مڕۆ، ئاكامی ئه‌و كارانه‌یه كه له ڕابردوودا ئه‌نجاممان داوه”.
په‌روانه سه‌له‌حشووری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئۆمیدی مه‌جلیسیش له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: “ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌كان نابێ بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه خه‌ڵك له ترسی مه‌رگ به یاو ڕازی ده‌بن و دێنه پای سندووقه‌كانی ده‌نگدان“. ناوبراو له درێژه‌دا ده‌شڵێ: “موحسێنی هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی وتبووی كه ده‌زانێ چۆن خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕابكێشێ، به‌ڵام وێده‌چێ له ئێستادا باروودۆخهكه بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان یه‌كجار دره‌نگ بووبێت. خه‌ڵك به‌وه گه‌یشتوون كه ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌كان خه‌ڵكیان پێ ماشێنی ده‌نگده‌ره بۆ گه‌یشتنیان به ده‌سه‌ڵات. هه‌ربۆیه خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵی ئه‌م پێشنیارانه نییه”. “به‌هار نیووز“یش له‌سه‌ر زاری چالاكێكی سیاسیی ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ده‌نووسێ: “ئه‌مڕۆ خه‌ڵك لێمان ده‌پرسن. تكایه پێمان بڵێن كه به ته‌مان چی ئیسلاح بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ته‌نیا پاساوكهری باروودۆخی ئێستا بین و ناكارامه‌یی به‌گیان بكرێن و داوا له خه‌ڵك بكه‌ین كه بێده‌نگ بن، خه‌ڵك ئیتر ئێمه ته‌حویل وه‌رناگرێ“. به‌ڵام ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی به‌م وتانه ناتوانن خۆیان هاوئاراسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كه له‌م ڕژیمه به هه‌موو باڵ و دارودهستهكانییهوه بێزارن، نیشان بده‌ن.
له حاڵێكدا كه خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له سه‌رتاسه‌ری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ژاری و بێبه‌شی، گه‌نده‌ڵی بێوێنه و زوڵمی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری و قه‌زاییی ده‌سه‌ڵاتدار هاتبوونه مه‌یدان و له‌گه‌ڵ سه‌ركوت و توندوتیژیی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌كان چ هه‌ڵوێستێكیان گرت بێجگه‌له ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ڕه‌نج دیتوو و دیفاع له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی؟ به‌م هۆكاره واقعییه بوو كه له مانگی به‌فرانباری ٩٦ و پاشان له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا خه‌ڵك ته‌وه‌ری پێكهێنانی گۆڕانكاری له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان وه‌لا نا و هاتنه‌سه‌ر شه‌قامیان هه‌ڵبژارد و هاواریان كرد كه “ئیتر ته‌واوه ماجه‌را“. كه‌وابوو ئه‌مڕۆ پاش ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گرانه، شه‌قام و شوێنی كار و ژیان خه‌ریكه ده‌بنه مه‌یدانی خۆیهكلا كردنه‌وه‌ی نیهایی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه.
ئه‌زموونی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه كه ئه‌م ڕژیمه ئیسلاح ناكرێت و بۆ بێ ڕووخاندنی یه‌كجاری، هیچ ئاڵوگۆڕێك له ژیانی پڕ له هه‌ژاری و بێبه‌شی و بێمافیی خه‌ڵكدا پێكنایه. سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی له هه‌مووان باشتر ده‌زانن كه له‌ناو خه‌ڵكی ئێران‌دا ڕیشهیهكیان نییه و ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه پتر له ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك دژبهریانن و چاوه‌ڕێی ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه‌ن. ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له وته‌ی ڕێبه‌رانی ورد و درشتی سه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌بیسترێن، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م شناخته واقعییه‌یه كه ئه‌وان له خه‌ڵك به‌ده‌ستیان هێناوه.
سه‌رانی ڕژیم به‌هۆی ترس له ئاخێزی جه‌ماوه‌ر، به‌شێكی به‌رین له سه‌روه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان به ناوه‌نده ئه‌منییه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی سهركوتگهرانه ته‌رخان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م ڕژیمه ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا به‌مجۆره شمشیری له ڕووه‌وه به‌ستووه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و دادخوازیی ئه‌وان به گولـله و زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام وڵام ده‌داته‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی نومایشهكانی هه‌ڵبژاردن له هه‌مان حاڵ‌دا په‌یامێكه بۆ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و بۆ سه‌رمایه‌ی جیهانی كه كۆماری ئیسلامی له كار نه‌كه‌وتووه و گۆیا هێشتا ده‌توانێ ئه‌منییه‌تی سه‌رمایه و باروودۆخی به‌ده‌ستهێنانی قازانجیان زه‌مانه‌ت بكات. به‌ڵام هه‌وڵی ڕژیم له‌م بواره‌دا هیچ ئاكامێكی نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ناتوانێ بێ ڕه‌ونه‌ق بوونی هه‌ڵبژاردن له چاوی ته‌ماشاچیانی ده‌ره‌كی و سه‌رمایه‌گوزاران بشارێته‌وه. له هه‌مان حاڵیش‌دا هه‌مووان به‌وه گه‌یشتوون كه سیاسه‌تی سه‌ركوت ناتوانێ ئه‌منییه‌تی سه‌رمایه له درێژماوه‌دا بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی له ئێران زه‌مانه‌ت بكات.
ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه سه‌رانی ڕژیم هه‌وڵ بده‌ن كه شێوازی نوێ و سێناریۆی فریوكارانهتر بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان تاقی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بێگومان ئه‌م هه‌وڵانه بێ ئاكام ده‌مێننه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه په‌یوه‌ندی خه‌ڵك و ڕژیم له‌م قسانه تێپه‌ڕیوه. باروودۆخێك كه ئه‌م ڕژیمه له ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، ناله‌بارتر له‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت به‌شێكی سنووردار له خه‌ڵكیش هیوایه‌كیان به گۆڕین له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بۆ مابێته‌وه.
تا جێگایه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ڕێفۆرمخوازان و میانه‌ڕه‌وانی حكوومه‌تییه‌وه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی بایه‌خ نه‌دانی خه‌ڵك به گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن، له وته‌ی تێكه‌ڵ به گله‌یی ئه‌وان و پاڕانه‌وه له‌به‌ر ده‌رگای وه‌لی فه‌قیه و شۆرای نیگه‌هبان یه‌كجار بانتره. ڕژیم ڕێفۆمخوازانی حكوومه‌تی و میانهڕهوهكانی به‌ره‌و پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی بێ مه‌ترسی و بێ زه‌ره‌ر پاڵ پێناوه، تا ئه‌وان هه‌ر له‌و قه‌باره‌یه‌دا له ڕۆژی مه‌بادا به‌كار بێنێ. كه‌وابوو زمانی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌وانیش به‌شێكی دیكه‌یه له سێناریۆی مانه‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی و كه‌س به‌جیدی وه‌ریناگرێت.