کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كوشتن و زیندانی كردنی جیابیران، ڕژیم ده‌رباز ناكات

49057045 303

ڕۆژی پێنجشهممه٢١ی مانگی ڕهشهممهعهلی خامنهیی لهوتهكانیدا وێڕای پێههڵكوتن به شاخ و باڵیكۆماری ئیسلامی و دهسهڵاتی دینی، وتی: “ئیسلامی سیاسی ههر ئهوهیهكهلهنیزامی ئیسلامیی ئێراندا وهدی هاتووهو ئهوهش بهكاری چكۆلهو تهنیا بهكردهوهی ئایینی دهستهبهر نابێت. ئێمهئیسلامی سیاسیمان زاڵ كردووهو كارمان بهبیروبۆچوونی كهسانی جیابیر و ڕووناكبیرنوێن نییه‌. نابێ دوژمنایهتی بكهن“.  ئهوهیكهخامنهیی دهڵێ ئیسلامی سیاسی ههر ئهوهیه، ڕاسته‌.  ئهوان پتر له٤٠ ساڵهلهڕێگهی كوشتن و سهركوت و زهبروزهنگهوهدهسهڵاتی ئسیلامییان بهسهر ئێراندا زاڵ كردووه‌. دهستكهوتی ئهم نیزامهبۆ زۆربهی ههرهزۆری كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێران هیچ شتێك بێجگهلهپهرهسهندنی ههژاری و برسییهتی، زبڵگهڕی، ئێعتیاد و لهشفرۆشی، دیاردهی منداڵانی كار و سهرشهقام، كارتۆنخهوی و گۆڕخهوی نهبووه‌. بهڵام ئهم دهسهڵاتهبۆ سهرانی ڕژیم و دهزگای پانوبهرینی حهوزهكان و مافیای ناوهندهئایینییهكان و فهرماندهكانی سپای پاسداران، سهرمایهداران و ئاغازادهكان و دهست و پێوهندهكانی ڕژیم، بهسوود بووه‌. ئهوان لهڕێگهی ڕانتخۆری، گهندهڵی و دزیی ههزاران ملیاردی، ژیانێكی شاهانهیان وهسهریهك ناوه وئهم نیزامهبۆ ئهوان یهكجار پڕبهرهكهت بووه‌.

لهبواری سهركوتی ئازادی و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، لهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی بهشێوهی ئاشكراتر و بهرین، سهركوت، ئێعدام، كوشتنی ژێر ئهشكهنجه، دهركردنی حوكمی قورس و تهنانهت ڕفاندنی جیابیرانی ئایینی و لائیكی خستووهتهدهستووری كاری هێزهئهمنی و قهزاییهكانییهوه‌. ڕژیم، چالاكانی سیاسی و مهدهنیی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكان، چالاكانی ژینگهپارێز، نووسهران، چالاكانی سایبێری و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكان و وێبڵاگ نووسان، چالاكانی سیاسیی كهمینهنهتهوهییهكان، پهیڕهوانی ئایینی بههایی و دهروێشهگونئابادییهكان، موعهلیمان، خانهنشینكراوان و باقیی تۆژهكانی كۆمهڵگای بهتوندی خستووهژێر چاوهدێری و ههڕهشهو حوكمی درێژماوهی زیندان و ئهشكهنجهو ئێعدامی لهدژیان دهركردووه‌.

كهمپهینی مافی مرۆڤی ئێران لهڕێكهوتی ١٨ی مانگی ڕهشهممهدا، باسی لهدرێژهی گوشاری ئهمنی بۆسهر ناوهندی نووسهرانی ئێران كرد و ههواڵی حوكمی ١١ ساڵ زیندانی بهسهرئارهش گهنجیوهرگێڕ و یهكێك لهئهندامانی ئهم ناوهندهی بهتۆمهتی بێبنهمایكۆبوونهوهو تهبانی بهئامانجی تێكدانی ئهمنییهتی میللی، تهبلیغ دژبهنیزام و ئهندامیهتی یهكێك لهگرووپهكانی دوژمن، پشتڕاست كردهوه‌. كهمپهینی مافی مرۆڤی ئێران، ئهم كردهوهیهی ڕژیمی نیشانهی ئاشكرای درێژهی ههڵسووكهوتی ئهمنییهتی دژبهچالاكانی ناوهندهسهربهخۆ مهدهنییهكان و فهرههنگییهكانی داكۆكیكاری ئازادیی ڕادهربڕین پێناسهكرد. ئهم كهمپیهنهههروهها پهروهندهسازییهكانی پێشووی دژبه٥ ئهندامی دیكهیناوهندهی نووسهران (ڕهزا خهندان، بهكتاش ئابتین، كهیوان پاژهن، كیتی پوورفازل، عهلیڕهزا نووری) و زیندانی كردنیان، ئاشكرا كرد. ئهم ٥ چالاكهمهدهنییهبهتۆمهتی نووسینی كتێبێك سهبارهت بهمێژووی ٥٠ ساڵهی ناوهندی نووسهران و حزووریان لهسهر گڵكۆی گیان بهختكردووانی قهتڵهزنجیرهییهكان (محهممهد جهعفهر پوویهندهو محهممهد مۆختاری)، زیندانی كراون. پارێزهرانی ناوهندی نووسهران، گشت تۆمهتهكانی دهزگای ئهمنیی و قهزاییان بێبنهما و ناتهبا لهگهڵ یاسا وهسف كردووه‌.

بهڵام كردهوهو دوژمنایهتیی دهسهڵاتی ئیسلامی لهگهڵ جیابیرانی دینی و بهتایبهت هاووڵاتییانی بههایی لهسهرهتای بهدهسهڵات گهیشتنی ئهم نیزامهوهههتا ئێستا بهردهوام وهحشیانهو نامرۆڤانهبووه‌. كارگێڕانی ڕژیم ههر لهسهرهتاوهئایینی بههاییان بهڕهسمی نهناسی و قهدهغهیان كرد. ئایینی بههاییانگومڕاكهرو پهیڕهوانیان لادهر وهسف كرد. بههاییهكان بهخاتری فتوا ئیسلامییهكان و تهبلیغاتی فریوكارانهی خورافی و سووكایهتی، كهوتنهبهر نهفرهت و هێرشی ئهوباشهكانهوه‌. ههر لهسهرهتاوهپتر له٢٠٠ كهسیان لێ ئێعدام كردن، ماڵهكانیان لێ ئاگر تێبهردان و بهزهییان بهمنداڵهكانیان دانههات و ماڵ و داراییان لێ تاڵان كردن و لهخوێندنی باڵا و كاری ئیداری و ڕهسمی بێبهرییان كردن. لهئێستاشدا كۆماری ئسیلامی به شێوازێكی ئامانجدار، سهركوتی لهدژییان توندتر كردووهتهوه‌. كهوابوو وتهكانی خامنهیی واته‌ ” كارمان بهبیروبۆچوونی كهسانی جیابیر و ڕووناكبیرنوێن نییه‌” درۆییهكی ئاشكرایهو هیچیتر. فێدراسیۆنی نێونهتهوهیی كۆمهڵگهكانی مافی مرۆڤ لهم دوایانهدا لهڕێگهی بهیانییهیهكهوهڕایگهیاند كه‌ “كۆماری ئیسلامی بهنیازهسهركوتی بههاییهكان و دهروێشهكان توندتر بكاتهوه‌”.

بهڵام بهڕاستی هۆكاری سهرهكیی توندكردنهوهی گوشارهكان بۆسهر خهڵك لهلایهن كۆماری ئیسلامییهوهلهم دوایانهدا چییه؟ كۆماری ئیسلامی ههر لهسهرهتای بهدهسهڵات گهیشتنییهوه، یهكێك لهبنهماكانی ستراتێژیی مانهوهخۆی لهسهر سهركوت و توندوتیژی بنیات ناوه‌. ڕژیم ههتا بهئهمڕۆ، پاش ههر شكست و ناكارامهییهك لهپڕۆژهو سیاسهتهكهڵانهكانیدا، خۆی لهبهردهم مهترسیی پهرهسهندنی ناڕهزایهتیی جهماوهری و ڕووخاندا بینیوهو ههوڵی داوهبهتوند كردنهوهی ئێعدام و ئهشكهنجهو بارمتهگیری و مرۆڤڕفێنی، كهش و ههوای سهركوت و توقاندن بهسهر كۆمهڵگادا زیاتر زاڵ بكات و خهڵك چاوترسێن بكات. لهئێستادا كهڕژیم لهلایهكهوهلهسهروبهندی سازش و نۆشینی جامی ژههرێكی دیكهو وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا دایهو لهلایهكی دیكهشهوهبرسییهتی لهئێران بووهتهكارهسات، بێكاری و گرانی و تهوهرۆم بێداد دهكات، لانیكهمی حهقدهست ٦ بهرابهر لهژێر هێڵی ههژاری دایه، گهندهڵی و دزی لهگشت ئۆرگانهكانی ڕژیمدا ڕیشهی داكوتاوهو كۆماری ئیسلامی لهپێكهێنانی ههرجۆرهگۆڕانكارییهك لهپێناو باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش داماو و بێتوانایه، یهكجار نیگهرانی وهدی هاتنی ئهو كابووسهیهكهساڵههایهچاوهڕوانی دهكات.  بهتایبهت كهلهئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨دا كرێكاران و جهماوهری وهگیان هاتوو گۆشهیهكلههێز و پۆتانسیهلی خۆیان بهڕژیم نیشان دا. باروودۆخی بابهتیی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئیسلامی ئامادهیهو كوشتن و زیندانی كردنی جیابیران ناتوانێ ڕژیم لهو چارهنووسهحهتمییهی كهچاوهڕوانی دهكات، دهرباز بكات.