وه‌زاره‌تی وزه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، په‌هبادێك هێرشی كرده سه‌ر به‌نده‌ری نه‌وتیی ئه‌م وڵاته و مووشه‌كێكی بالێستیكیش دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆی كرده ئامانج.
میدیاكا ڕه‌سمییه‌كانی عه‌ره‌بستان ڕایانگه‌یاندووه كه مووشه‌كی بالستیكه‌كه شوێنگیری كراوه و له‌ناو بردراوه به‌ڵام ته‌ركێشه‌كانی له ده‌ورووبه‌ری شاری “زهران” كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی هه‌زاران كارمه‌ندی شیركه‌تی ئارامكۆیه، دراون. كه‌ناڵی تلویزیۆنیی “ئه‌لمه‌سیره”ش ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م ٧ هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر سه‌نعا ئه‌نجام دراوه. هاوپه‌یمانیی نیزامی به ڕێبه‌ریی عه‌ره‌بستان له مانگی مارسی ٢٠١٥ه‌وه بۆ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی “عه‌بد ربه مه‌نسوور هادی” و شكست دانی حوسییه‌كان، له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا به‌شداریی كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌هۆی شه‌ڕی ٦ ساڵه‌ی یه‌مه‌ن هه‌تا ئێستا ١٣٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه پتر له ١٢ هه‌زار كه‌سییان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.