رۆژی هه‌ینی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمڕێژكراو له به‌رامبه‌ر رستوورانێك له “مۆگادیشۆ”ی پایته‌ختی سوومالی، لانیكه‌م ٢٠ كوژراوی لێكهوتهوه.
به پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ٢٠ كوژراوی مه‌ده‌نی لانیكه‌م ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه تاكوو ئێستا هیچ گرووپ و ده‌سته‌یه‌ك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام گرووپه ئیسلامگه‌راكانی ئه‌م وڵاته وه‌كوو “ئه‌لشه‌باب” له ساڵانی رابردوودا هێرشی هاوشێوه‌ی زۆریان له‌م وڵاته و له وڵاتانی دراوسێ پێشیتر ئه‌نجام داوه. شایانی باسه، روودانی ئه‌م هێرشانه له وڵاتێكی هه‌ژاری وه‌كوو سوومالی له كاتێكدایه كه دانووستاتانهكانی نێوان ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیون بۆنبه‌ست گه‌یشتووه.