کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هێرشی راكێتی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌سه‌د” له‌ عێراق

شلیک ده راکت به پایگاه عین الاسد عراق

بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌سه‌د”ی عێراق كه‌ هێزه‌كانی ئامریكایی لێ جێگێره‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌وته‌به‌ر هێرشی لانیكه‌م ١٠ مووشه‌كی كاتیۆشا كه‌ قربانییه‌كی سیویلی لێكه‌وته‌وه‌.

شایانی باس، هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌سه‌د” دوو رۆژ به‌ر له‌ سه‌فه‌ری پاپ، رێبه‌ری كاتۆلیكه‌كانی جیهان بۆ عێراق روویداوه‌. به‌ پێی هواڵی هه‌واڵنێری “فه‌رانسه‌ پرێس” به‌ ١٠ راكێت هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م بنكه‌ سه‌ربازیه‌ و ده‌ورووبه‌ری كه‌ زیانی گیانی به‌ر سه‌ربازانی ئامریكایی نه‌كه‌وتووه‌ و ته‌نها په‌یمانكارێكی ئامریكایی له‌م بنكه‌یه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.‌