رۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، جارێكی تر خۆپیشاندان له لۆبنان ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران ناره‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی نرخی لیره و گرانی ده‌ربڕی.
به پێی راپۆرتی میدیا نێو خۆیه‌كانی لۆبنان، خۆپیشاندران له به‌یرۆتی پایته‌ختی لۆبنان، چه‌ند شه‌قامێكیان داخستووه و به‌رپرسانی وڵات به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه له ساڵی ٢٠١٩ وه هیچ پلانێكی كارایان نه‌بووه بۆ ده‌رهێنانی لۆبنان له قه‌یرانه ئابووری و سیاسیه‌كانی ناو وڵات و ده‌ڵێن ساڵ به دوای ساڵ باروودۆخی ژیانیان خراپتر بووه.