ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران له میانمار، خۆپیشانده‌رێك بریندار بوو و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی پۆلیس كاتێك ڕوویدا كه هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌ی هه‌واییان كردووه و گازی فرمێسك ڕێژ و نارنجۆكی سه‌وتییان به‌ره‌و به‌شدار بووان هاویشتووه. هه‌روه‌ها ده‌وترێ كه له جه‌ره‌یانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا خۆپیشانده‌رێك به‌هۆی ته‌قه‌ی پۆلیسه‌وه بریندار بووه و پتر له ٤٧٠ كه‌سیش له خۆپیشانده‌ران له شاره جۆراوجۆره‌كانی میانمار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی مینانمار له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، خوازیاری هاتنه‌وه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراو بوون و ژماره‌یه‌كیش له ناڕازیان له جه‌ره‌یانی تێكهه‌ڵچوونه‌كاندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.