رۆژی هه‌ینی ٨ی ڕه‌شه‌ممه، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی گۆرجستان بۆ جارێكی تر له ناره‌زایه‌تی به ئاكامی هه‌ڵبژارده‌كان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ژماره‌كردنی دووباره‌ی رهئیهكان بوون.
به پێی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له كاتێكه‌وه ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی له گۆرجستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندراوه، شه‌پۆلێكی به‌رچاو له ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌حزابی دژه ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی نارازی لێكه‌وتۆته‌وه كه هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه. به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی هه‌ینی ده‌یان هه‌زار كه‌س كه نارازیان به هه‌ڵگرتنی ئاڵای سوور و سپی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بازنه‌كانی ناوه‌ندی شاری “تفلیس”ی پایته‌خت و له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون كه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌روو بوونه‌ته‌وه.