خەڵکی ئازادیخواز!
کوشتاری وەحشیانەی کاسبکارانی گواستنەوی سووتەمەنی لە رۆژی دووشەممە چواری رەشەممە لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسداران و هەنگی مەرزی لە سەراوان، تووڕەیی و نەفرەتی زیاتری خەڵکی زەحمەتکێشی سیستان و بەلوچستان لە دژی کۆماری ئیسلامی و هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسدارانی لێکەوتۆتەوە. خەڵکی تووڕەی شاری سەراوان و ناوچەکانی دیکەی سیستان و بەلوچستان، رۆژی سێشەممە پێنجی رەشەممە بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی ئەم جەنایەتە و تەحویل نەدانەوەی تەرمی قوربانیان و بەرگرتن لە سەردانی بریندارانی ئەم رووداوە، له پێش فه رمانداری ئه و شاره کۆبوونه وه ی ناره زایه تی رێکده خه ن ، بەڵام ناڕەزایەتیی ئەوان جارێکی دیکە بە تووندوتیژی کێشرا. خەڵک دەستیان دایە خۆڕاگری، بە شێوەیەک کە ئەمڕۆ شەشی رەشەممە شاهیدی ڕاپەڕینێکی جەماوەری لە شار و ئاواییەکانی سیستان و بەلوچستان لە دژی رژیمی ئیسلامی و لە راستایدا سپای پاسدارانین.
کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حزبی کۆمۆنیستی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی کوشتاری کاسبکارانی گواستنەوەی سووتەمەنی، کە هاوچارەنووسی کۆڵبەران لە کوردستان و خاڵکی زەحمەتکێش لە ئێرانن، لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵکی سیستان و بەلوچستان پشتیوانی دەکات و بانگەوازی خەڵکی ئازادیخواز دەکات کە پشیتوانی لەم ناڕەزایەتییانە بکەن.
کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەروەها داوا لە سازمان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە کاری عەمەلی لە دژی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان ئەنجام بدەن.
رەنگدانەوەی هەواڵی پێوەندیدار بە جنایەتی سپا، سەرنجی پشتیوانی رای گشتی لە ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی سیستان و بەلوچستان، هەوڵ بۆ مەحکووم کردنی ئەم جنایەتە، لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئازادیخواز، سەرەتایی ترین ئەرکە کە لە یەکگرتوویی عەمەلی فەرا تەشکیلاتی دەبێ لە دەستوری کارماندا بێت.
کمیتەی دەرەوەی وڵاتی حزبی کۆمۆنیستی ئێران