هێزه‌كانی پۆلیسی گۆرجستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به هێرش كردنه سه‌ر نووسینگه‌ی حیزبی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو، واته حیزبی سه‌ره‌كیی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، “نیكا ملیا” ڕێبه‌ری ئه‌م حیزبه و لانیكه‌م ٢٠ چالاكی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت له‌م وڵاته، پاش دانی ده‌نگی متمانه‌ی پارله‌مانی گورجستان به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌م وڵاته ڕووی دا. چالاكانی نه‌یاری حكوومه‌ت له ناڕه‌زایه‌تی به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئۆكتۆبر و هه‌روه‌ها قه‌یرانی سیاسی له گۆرجستان، له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ده‌ورووبه‌ری بینای پارله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.