به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌عده‌نی زێڕی پارێزگای “شاندۆنگ”، ٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوه له مه‌عده‌نی زێڕی شاندونگ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا. شایانی باسه، مه‌عده‌نه‌كانی چین له زومره‌ی مه‌ترسیدارترین مه‌عده‌نه‌كانی جیهانن و له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، ٥٧٣ كرێكار له ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌عده‌ن گیانیان له‌ده‌ست داوه.