هێزه ئه‌منییه‌كانی بێلاڕووس، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، وێڕای هێرش كردنه سه‌ر ماڵی هێندێك له چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیان دایه پشكینی كه‌ل‌وپه‌له‌كانیان.
له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، سه‌كوتی نه‌یارانی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشینكۆ”، سه‌رۆك كۆماری بێلاڕووس توندتر بووه‌ته‌وه. هێزه‌كانی پۆلیس، ماڵی ٢٥ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژنامه‌وانانی بێلاڕووس و ئه‌ندامی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ناسراو به”ویاسنا ٩٦”یان پشكنیوه. شایانی باسه، پتر له ٣٣ هه‌زار كه‌س له نه‌یارانی لۆكاشینكۆ له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت، له مانگی ئووته‌وه، له ناڕه‌زایه‌تی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری، درێژه‌یان به خۆپیشاندانه‌كانیان داوه.