كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی عێراق شه‌وی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی هاویشتنی ڕاكێت بۆ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر، له نزیكیی شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری عێراق، لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سێ كاربه‌ده‌ستی ئه‌منییه‌تی له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتدپرێس ته‌ئكیدیان كرد كه سێ ڕاكێت له ناوچه‌ی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی غه‌یره نیزامیی هه‌ولێر و پێگه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكا دراوه كه به‌هۆیه‌وه په‌یمانكاری مه‌ده‌نیی هێزی هاوپه‌یمانان، به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا كورژاوه. به پپی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ٨ كه‌سی مه‌ده‌نیی دیكه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه بریندار بوون و هه‌روه‌ها خه‌ساره‌تی ماددیی زۆریشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.