ئایین له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیی ئه‌مڕۆدا، له هه‌مان حاڵ‌دا كه بیروباوه‌ڕی جه‌ماوه‌ری به‌رینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پێكدێنێ، ئامرازێكه له ده‌ست سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كان، تا له‌و ڕێگه‌وه، له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ گۆڕینی باروودۆخی ژیانیان له‌م جیهانه، ڕێگری بكه‌ن. ئایین نه ته‌نیا له سه‌رده‌می نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌ڵكوو به درێژایی مێژوو، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێهیوایی و بێتوانایی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بووه له به‌رامبه‌ر كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای ژیانیان.
مرۆڤێك كه دیلی په‌یوه‌ندی زاڵمانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه و به ته‌نیا ناتوانێ باروودۆخی ژیانی خۆی بگۆڕێ و له به‌رامبه‌ر ڕه‌نج و ئازارێك كه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێیدا گرفتار بووه، هیچ كارێكی له‌ده‌ست نایه، كاتێك كه خۆی لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بینێ، به ناچار ڕوو له ئاسمان ده‌كات، به‌و هیوایه‌ی كه هێزێكی به‌تواناتر په‌یدا بێت و ڕزگاری بكات. كاتێك له دنیای واقعیدا هیچ هومێدێك بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كان نامێنێته‌وه، ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌یه كه بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانی، له‌پاش مردنی، زیندوو بێته‌وه. به‌مجۆره، به ئاواتی گه‌یشتن به خۆشبژێوی و به‌خته‌وه‌ری له دنیای خه‌یاڵیی پاش مه‌رگیدا، ڕه‌نج و ئازاری دنیای واقعی ته‌حه‌مول ده‌كات.
ده‌وڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانی بورژوازی، له گۆشه و كه‌ناری جیهان، به پێی پێگه‌یه‌ی خۆیان و ئاستی خه‌باتی كرێكاران و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له سێ ڕێگاوه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن. یه‌كه‌م، له ڕێگه‌ی سه‌ركوتی ڕاسته‌وخۆ و پێشێلكردنی ئازادی و مافی خه‌ڵك، كه له وڵاتانێك وه‌كوو ئێران له‌گه‌ڵ پانتاكهی ئاشناین. دووهه‌م، به‌یاسا ده‌رهێنانی سه‌ركوت، واته هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه له پارله‌مانه بورژواییهكاندا له دیفاع له خاوه‌نداریه‌تیی سه‌رمایه‌داران و دژبه مافی كرێكاران په‌سند ده‌كرێن و له نه‌زمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراودا، هه‌مووان ناچار ده‌كه‌ن كه پهیڕویی لێبكه‌ن. سێهه‌م، ده‌روونی كردنی سه‌ركوت، واته مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه پێگهیهكهوه كه هه‌ژاری و بێ مافی خۆیان، تاقیكردنه‌وه‌ی ئیلاهی پێناسه بكه‌ن و به هیوای به‌هه‌شتی به‌رین، ملكه‌چی باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ئێستایان ده‌بن. ئایین، سه‌ركوتێكی مه‌عنه‌وییه كه له‌سه‌ر شانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، قورسایی ده‌كات. ئایین گشت ئه‌وانه‌ی كه هه‌موو ته‌مه‌نیان زه‌حمه‌تیان كێشاوه و له هه‌ژاریدا ژیاون فێریان ده‌كات كه تا كاتێك له‌و دنیایه‌دا ده‌ژین، ته‌سلیم و سه‌بوور بن و به هیوای گه‌یشتن به پاداشه به‌هه‌شتییه‌كان، ئارام بگرن. ئایین جۆرێك مادده‌ی هۆشبه‌ری مه‌عنه‌وییه كه تێیدا كۆیله‌كانی سه‌رمایه، ده‌ست له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی شیاوی ئینسان، ده‌كێشنه‌وه.
ڕزگاری مرۆڤی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له چنگ ئه‌م وههم و خورافه‌یه، ئه‌گه‌رچی به ڕووناكبیری و لێكدانه‌وه‌ی زانستیی جیهان، له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا، دێته دی، به‌ڵام ئه‌م ڕزگارییه، له پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ته‌نیا كاتێك دێته دی كه باروودۆخی ژیانی مرۆڤه‌كان بگۆڕێ و ئه‌و هێزه سرووشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه مرۆڤ له ترسانی په‌نای بردووه بۆ وههم و خورافه و ئایین، بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشڕه‌و و ڕزگاری به‌خشی كۆمه‌ڵگا، كۆمۆنیسته‌كان و چینی كرێكاری وشیار. به شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی كرێكار، كه بێگومان شۆڕشێكی وشیارانه‌یه، ڕێگای ڕزگار بوونی مرۆڤ، له زیندانێك كه توانای ئاڵوگۆڕبه‌خشی به‌ند كردووه، خۆش ده‌كرێت.
به‌ڵام ٣ ئامرازی سه‌ره‌كی كه ده‌بنه هۆی زاڵ بوونی ئایین به‌سه‌ر بیر و زه‌ینی جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا، بریتین له: یه‌كه‌م، به‌هره‌مه‌ند بوون له ئیمكاناتی ماڵی و تهبلیغاتییهك كه ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌یخه‌نه ئیختیار په‌ره‌پێده‌ران و بۆنگا ئایینییه‌كان. دووهه‌م، ده‌خاڵه‌ت دانی یاسای شه‌رعی و باوه‌ڕی ئایینی له ئیداره كردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت. سێهه‌م، ڕاهێنانی ئایینی له مه‌دره‌سه‌كان.
جیایی مه‌زهه‌ب له ده‌وڵه‌ت، به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ههمووجۆر ههڵاواردنێكه له ئاست پیشه ده‌وڵه‌تییه‌كان و مافی ئینسانه‌كان، به ێپی باوه‌ڕمه‌ند بوون و بێ ئاوهڕیییان به ئایین. واته ڕێگری له ته‌رخان كردنی هه‌موو جۆر یارمه‌تییه‌كی ماڵی و غه‌یره ماڵیی ده‌وڵه‌ت به ناوه‌نده ئایینیه‌كان و چالاكییه‌كان، مه‌وادی ده‌رسی و نه‌ریتی ئایینی له مه‌دره‌سه و دامه‌زراوه ئامووزشییه ده‌وڵه‌تیه‌كان، واته هیچ ئایینێك به ئایینی ڕه‌سمی نه‌ناسرێت. ئایین بابه‌تی خسووسیی كه‌سه‌كان پێناسه بكرێت و هه‌مووان له باوه‌ڕمه‌ند بوون و بێ باوه‌ڕی به ئایین ئازاد بن.
خواستی “جیایی مه‌زهه‌ب له ده‌وڵه‌ت” درووشمێكه كه سه‌ره‌ڕای نیشان دانی دژایه‌تیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئایین، وه‌ك بابه‌تێكی ده‌وڵه‌تی، بهڵێنداریمان به‌نیسبه‌ت ئه‌سڵی ئازادیی بێشه‌رت و مه‌رجی بیر و بۆچوون نیشان ده‌دات. واته تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م ئه‌سڵه، كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكوومه‌تی سۆسیالیستیی دواڕۆژ، دژبه جه‌بر و زۆر، و پشكنینی بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵاواردن و به‌ربه‌ستی یاساییه دژبه كه‌سه ئایینییه‌كان و له‌پێناو ڕه‌خنه گرتن و په‌راوێز خستنی بیروبۆچوونی ئایینی له كۆمه‌ڵگادا، هیچ شێوازێك بێجگه‌له خه‌باتی تێئۆریك و ڕووناكبیرانه و ڕاهێنان و به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندن، ڕێگه‌پێدراو نییه.
ئێمه ئایین به‌ده‌ر له‌وه‌یكه له ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆ بێت یان نه‌بێت، به ئه‌فیونی جه‌ماوه‌ر و ئامرازی دواكه‌وتنیان ده‌زانین و ئه‌گه‌ر خوازیاری جیایی دین له ده‌وڵه‌تین، ڕێك به‌و هۆكاره‌یه كه ده‌مانهه‌وێ گشت شێواز و یاسای په‌ره‌پێده‌ری ده‌وڵه‌تیی ئه‌م ئه‌فیونه له كۆمه‌ڵگادا، به یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ئێمه له خه‌بات له‌دژی ئایین، هه‌رگیز بێڕێزی به بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك ناكه‌ین، كاری ئێمه ڕووناكبیری و شیكردنه‌وه‌ی بهحهوسهلهی ڕاستییه‌كان و ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌به‌ڵگه‌ی جیهانبینیی كۆمۆنیستییه له قه‌باڵ دیارده‌ی ئاییندا. چالاكیی و خه‌بات ئێمه دژبه ئایین، نه ته‌نیا نابێ ڕیزی هاوپشتیی خه‌باتكارانه‌ی چینی كرێكار دژبه سه‌رمایه‌داران لاواز بكات، به‌ڵكوو پێویسته ئه‌م ڕیزه چینایه‌تییه، به‌هێزتر بكات.