له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر قه‌یرانێك، سه‌رمایه‌داران له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێ تا هێرش به‌رنه سه‌ر حه‌قده‌ستی كرێكاران. كاتێك كه خاوه‌نانی بوورسی سه‌نعه‌ته گه‌وره و فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له قازانجی سه‌رچاوه‌گرتوو له سههامهكانیان ڕازی نین و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ست نیشانده، كه خۆیان له سه‌هامدارانی هه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یكه له هه‌زینه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، زۆر جار یه‌كه‌مین بابه‌تێك كه به زه‌ینی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌گات، هێنانه خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانه. هه‌ڕه‌شه‌ی بێكار كردن و یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر، یه‌كێك له‌و تاكتیكانهیه بۆ ته‌سلیم كردنی كرێكاران. ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر له وڵاتانی مێترۆپۆلی سه‌رمایه‌داری كه ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، له جه‌رگه‌ی چهنهلێدانی ڕێبه‌رانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان و یان له ڕاستیدا ئاریستۆكراسیی كرێكاری له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار دیاری ده‌كرێت و زۆر جاریش ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر حه‌قده‌ستی كرێكاران له ڕێگه‌ی هه‌ر ئه‌م ئهشرافییهته كرێكاریه‌وه، له ژێرناوی “كرینه‌وه‌ی عادڵانه”ی به‌شێك له كرێكاران له پێناو دامه‌زراندنی باقیی كرێكاران ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له وڵاتانی دواكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریدا، له كارگه‌كانی عاره‌ق ڕشتندا، ئیتر هیچ پێویست به‌م كایانه‌ی نێوان سه‌رمایه‌داران و یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان ناكات. له‌م كارگایانهدا ته‌نانه‌ت گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارانیش وه‌به‌رچاو نایه‌ت و گرینگ ته‌نیا، هێنانه خواره‌وه‌ی ههزینهكانه. هه‌واڵ و ڕاپۆرتی پێوه‌ندیدار یه ڕووخانی ئه‌م كارگایانه به‌سه‌ر كرێكاران و قوربانی بوونی كرێكاران، به‌هۆی ئاگركه‌تنه‌وه و ته‌قینه‌وه، هه‌واڵێكی زۆر ده‌گمه‌ن نین.
له ئێران و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی‌دا، له لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وه، ئه‌م بابه‌ته، له دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ست له ڕۆژانی كۆتایی هه‌ر ساڵدا و له‌وه‌ش بانتر، له هێرشی ئازادانه‌ی خاوهنكاران بۆسه‌ر حهقدهستوهرگران، ئه‌نجام ده‌درێت. بورژوازی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، لێره به ئاشكرا و به هه‌زار زمان هاوار ده‌كه‌ن كه كرێكاری “هه‌رزان و بێده‌نگ“یان ده‌وێ. وه‌به‌ر گولله‌دانی كرێكاران، به‌ند كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و شهللاق لێدان له جه‌سته‌ی كرێكاران، بێكار كردنیان، پێكهێنانی ڕێكخراوی زه‌رد و سه‌ركوتگه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، نموونه‌گه‌لێكن له سیاسه‌تی “كرێكاری بێده‌نگ“ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بوژوازییهیه. بۆیه لێره ئیتر حه‌قده‌ست، ته‌نیا به‌ستنی قه‌راردادێك نییه له نێوان كرێكار و خاوه‌نكاردا. لێره ده‌وڵه‌ت، وه‌ك كهڵان سه‌رمایه‌دار، به هێزی سهركوتییهوه دێته مه‌یدان. كه‌وابوو كاتێك كه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری داوای سه‌ره‌تاییترین مافی به‌ڕه‌سمی ناسراو و جیهانیی خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌ركوت ده‌كرێن، ئیتر ناكرێ باس له قه‌راردادی نێوان كرێكار و خاوه‌نكار بكرێ. پێكهاته‌ی شۆرای باڵای كار، كه ئۆرگانی دیاری كردنی حه‌قده‌سته، ئاشكرای ده‌كات كه پهسندكراوهكانییان هیچ شتێك نییه بێجگه‌له به‌ره‌و هه‌ژاریی بردنی ملیۆنان كرێكار و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌ربڕینی دووهه‌مین فاكتۆر، واته “كرێكاری هه‌رزان“ه. هه‌موو ئامار و داتا و ڕاپۆرته ڕه‌سمییه‌كان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا نیشانیان داوه كه ئه‌وه‌یكه شۆرای باڵای كار، له‌ژێرناوی لانیكهمی حه‌قده‌ست و له جه‌ره‌یانی چهنهلێدانی سێ لایه‌نه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت، خاوه‌نكار و به‌ناو نوێنه‌رانی كرێكاری، په‌سند ده‌كرێت، چه‌ندین به‌رابه‌ر له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا بووه و شۆرای باڵای كاریش هه‌موو ساڵێ، بێشه‌رمانه، ئه‌م حه‌قده‌سته یه‌كجار كه‌مه‌ی به‌سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاندووه. لێره‌دا ئیتر، به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌رته‌شی مه‌زنی بێكاران، شۆرای باڵای كار، ته‌نانه‌ت نیگه‌رانی ئه‌وه‌ش نییه كه ئه‌م حه‌قده‌سته، به‌رگه‌ی دابین كردنی هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی كاریش نه‌گرێت. بوونی هه‌ر ئه‌م ئه‌رته‌شه‌ی مه‌زنی بێكاران، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ملیۆنان كرێكار ناچار بن، به نرخێكی یه‌كجار كه‌متر له لانیكهمی حه‌قده‌ست، كار بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ده‌شزانین كه هه‌ر ئه‌م حهقدهستهش به بیانووی جۆراوجۆره‌وه، چه‌ندین مانگ وه‌دوا ده‌كه‌وێت و كرێكاریش ناچاره بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر ئه‌م حه‌قده‌سته مه‌مره و مه‌ژییه، ده‌ست بداته ناڕه‌زایه‌تی و ئه‌وكات ئه‌گه‌ر زۆر پێ‌داگر بوو، خاوه‌نكار نمه‌نمه، حه‌قده‌سته‌كه‌ی پێده‌دات. هه‌ڵبه‌ت بینیویشمانه كه خاوه‌نكار هێندێك جار كارخانه و یان كارگاكهی داخستووه و به‌ناو خۆی له دانی حه‌قده‌سته‌كان “ده‌رباز” كردووه.
ئه‌مساڵ له باروودۆخێك دا كه كه‌متر له ٥ حه‌فته‌ی بۆ كۆتایی ساڵ ماوه و له حاڵێكدا كه شۆرای باڵای كار ته‌نانه‌ت دانیشتنێكیشی به‌ڕێوه‌نه‌بردووه، مه‌علووم بوو كه جێگری یاسایی سه‌رۆك كۆمار، بهخشنامهیهكی له ١١ی ڕێبه‌نداندا بۆ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ناردووه. ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌خشنامه‌یه “حه‌قده‌ستی ته‌وافۆقی“یه. ئه‌م به‌رنامه‌یه، بێگومان، هه‌وڵێكی تازه‌ی دیكه‌یه بۆ پێشێلكردنی یاسا به‌رته‌سكه‌كان و ئاواڵه كردنی زیاتری ده‌ستی خاوهنكاران بۆ هێرش بردهنهسهر كرێكاران. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕووحانی نه‌یتوانی له ڕێگه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی كاری ڕژیم ئه‌م سیاسه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رێ و ئه‌گه‌ر خاوهنكاران له داسه‌پاندنی “حه‌قده‌ستی ناوچه‌یی“دا له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی كرێكاران به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، له ئێستادا ئه‌م به‌خشنامه‌یه له‌پێناو خۆدزینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران له دانی مهزایانی مزدی و سه‌نه‌واتی ساڵانه به كرێكاران، هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌كی كردووه و ڕێگای بۆ خۆش كردوون. ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، بێشه‌رمانه، ئه‌م هێرشه‌ی، له زهروهرهقی “گه‌شه‌ی ئابووری و چوونه‌ده‌ره‌وه له ڕكوود“، پێچاوه. له‌خۆڕا نه‌بوو كه ژووری بازرگانیی به چێژێكی زۆره‌وه، پێشوازیی له‌م بهخشنامهیهی ده‌وڵه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند كه “به پێی ڕاگه‌یاندنی جێگری یاسایی سه‌رۆك كۆمار، پاش یه‌كلاكردنه‌وه حیسابی قه‌راردادی خاوهنكاران و كرێكاران له كۆتایی ساڵ، قه‌راردادی ده‌وره‌ی دواتر، قه‌راردادی نوێ به‌حیساب دێت و هه‌ر دوو لا ده‌توانن به ڕه‌چاوكردنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی په‌سندكراوی شۆرای باڵای كار، به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، درێژه به هاوكارییان بده‌ن“.
له باروودۆخێكدا كه به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له ٩٠ له‌سه‌دی كرێكاران به قه‌راردادی كاتییه‌وه، خه‌ریكی كارن و له حاڵێك دا ٧٠ له‌سه‌دی ئه‌وان لانیكهمی حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن، ته‌نانه‌ت به‌پێی به‌رئاوردی گرووپی كاری كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی شۆرای باڵای كار، سه‌به‌دی مه‌عیشه‌ت، له ٩ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن تێپه‌ڕیوه. ئه‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆسه‌ر كرێكاران ئه‌وه‌نده وه‌حشیانه‌یه كه هاواری ” محه‌ممه‌د ڕه‌زا تاجیك“، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای نوێنه‌رانی به‌ناو كرێكاریی له شۆرای باڵای كاریش، به‌رز كرده‌وه. واته هه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه هه‌موو ساڵێ پاش هه‌راوهوریا و چهنهلێدانێكی زۆر، سه‌ره‌نجام ملكه‌چی لانیكهمی حه‌قده‌ستی شۆرای باڵای كار ده‌بن. ئه‌و ده‌ڵێ “ناكرێ به‌خاتری نامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت، پایه‌ی سه‌نه‌وات و باقیی ئاسته‌كانی حه‌قده‌ست له‌ناوبچێت” و ئیدیعا ده‌كات كه گۆیا “ده‌وڵه‌ت هیچ پێگه‌یه‌كی بۆ دیاری كردنی حه‌قده‌ست نییه”. ئه‌م ئیدیعایه‌ی ناوبراو، له حاڵێك دایه كه نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت له شۆرای باڵای كاردا دانیشتووه و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوان و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، باروودۆخێكی له‌بارتری بۆ هێرشی هه‌مه لایه‌نه بۆسه‌ر كرێكاران خوڵقاندووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌ها به‌خشنامه‌یه‌ك له‌م باروودۆخه‌دا، له لایه‌كه‌وه نیشانی ده‌دات كه هه‌موو هه‌راوهوریا و چهنهلێدانهكانی ناو شۆرای باڵای كار، شانۆنامه‌یه‌كی تكرارییه و له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌رفه‌تێك به نوێنه‌رانی به‌ناو كرێكاریی شۆرای باڵای كار ده‌دات كه له جلی ساخته‌ی دیفاع له كرێكاردا ده‌ركه‌ون.
بێگومان، به‌خشنامه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به “حه‌قده‌ستی ته‌وافۆقی” هێرشێكی وه‌حشیانه‌ی تازه‌یه كه سفره‌ی به‌تاڵی كرێكاران، به‌تاڵتر ده‌كات. ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، وێراوێتی وه‌ها هێرشێك ڕێكبخات، خۆی نیشانه‌ی هاوسه‌نگیی هێزه به قازانجی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان. هه‌ربۆیه، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ڕێگایه‌كیان نییه بێجگه‌له تێكدانی ئه‌م هاوسه‌نگیی هێزه.