به پێی راپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س به هۆی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، بۆ گرتنی پارێزگای نه‌وتیی “مارب”، له رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا، گیانیان له ده‌ست دا.
به وته‌ی دوو كاربه‌ده‌ستی نیزامی یه‌مه‌ن، به هۆی هێرشی حووسییه‌كان بۆسه‌ر پارێزگای مارب، لانیكه‌م ١٦ كه‌س كه له نێوانیاندا چه‌ندین مندالیش هه‌یه، كوژران و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویترز، حووسییه‌كان رێگه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ناوچه‌یه‌ك له ٥٠ كیلۆمتری ئه‌م شاره‌یان قه‌تع كردووه و به‌نیازن پارێزگای ” مارب” گه‌ماروو بده‌ن.