ژماره‌ی كرێكارانی كوژراوی پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی ناوچه‌ی چامولیی هێند، به‌هۆی كاره‌ساتی شكانی سه‌هۆڵه سرووشتییه‌كان و هه‌ستانی سێڵاو، شه‌وی سێشه‌ممه گه‌یشته ٢٦ كه‌س و ژماره‌ی كرێكارانی بێسه‌ر و شوێن، ١٧٠ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندرا.
به وته‌ی پۆلیس، پێش بینی كراوه كه ٣٥ كه‌س له كرێكارانی بێسه‌ر و شوێن له یه‌كێك له توونێلهكاندا گرفتار بوون و گه‌ڕان به‌دوای كرێكارانی بێسه‌ر و شوێن به‌رده‌وامه. شایانی باسه، شكانی سه‌هۆڵه سرووشتییه‌كانی زنجیره كێوی هیمالیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، بوو به هۆی ڕووخانی به‌ندئاوی چامولی له هێند و له ئاكامدا سێڵاوێكی به‌رین وهرێكهوت و زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددیی به‌رینی له دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه دا.