هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی “یانگۆن” گه‌وره‌ترین شاری میانمار، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به كودتای ئه‌م دوایانه‌ی نیزامی‌یان، دژبه ئانگ سان سوچی، ڕێبه‌ری پێشووی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
ئه‌م خۆپیشاندانه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه ده‌وڵه‌تی نیزامیی میانمار، بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ئینتێرنێت سنووردار كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵك ده‌ستی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك تویتێر و ئیستاگرام ڕاناگات. ناڕازیان به كودتای نیزامیانی میانمار، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به كه‌ڵك وه‌گرتن له هه‌شته‌گی وه‌ك “خوازیاری دیمۆكراسین” و “ده‌نگی میانمار ببیستن”، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له ئاست ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئانگ سان سوچی ده‌ربڕیبوو.