سه‌ره‌ڕای درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناڕازیان له میانمار، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، خوێندكاران و موعه‌لیمان، به كه‌مپه‌ینی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیی دژبه كودتا په‌یوه‌ست بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆسه ده‌سه‌ڵاتدارانی نیزامیی میانمار، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا زیادی كردووه. شۆرای ئه‌منییه‌تی ڕێكخرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ڕێگه‌ی په‌سند كردنی به‌یانییه‌یه‌ك، خوازیاری ئازادیی ئانگ سان سوچی و باقیی سیاسه‌تمه‌داران بوو كه ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن نیزامییانی ئه‌رته‌شه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه خه‌ریكی تاوتوێ كردنی گه‌مارۆی كۆدتاچییه‌كانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی هه‌ینی گرووپێك له كارمه‌ندانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، موعه‌لیمان و خوێندكاران به بزووتنه‌وه‌ی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی په‌یوه‌ست بوون كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، به ده‌ستپێشخه‌ریی پزیشكان و كادری ده‌رمانی، ده‌ستی پێكرد.