کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له‌ ئێران، ٨ به‌رابه‌ری مامناوه‌ندی جیهانییه‌

download 2

بهپێی ئامارهڕهسمییهكان، ڕووداوهكانی شوێنی كار له ماوهی٦ مانگی یهكهمی ئهمساڵدا بهنیسبهت ساڵی ڕابردوو، نزیك به١٠ لهسهد زیادی كردووه‌. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهههر لهو ماوهیهدا، ژمارهیهكی زیاتر لهكارگهو ناوهندهكانی بهرههمهێنان تهعتیل كراون و كرێكاران، ١٠ لهسهد زیاتر بێكار بوون. ههر بهپێی ئهم ئامارانه، ژمارهی ڕووداوهكانی شوێنی كاری كرێكاران و كهسانێك كهخزمهتگوزارییهكانی سازمانی تهئمینی ئیجتماعی دهیانگرێتهوه، لهساڵی ٩٨دا، پتر له١٩ ههزار ڕووداو بووه‌. بێگومان، لهلایهكهوهئامارهكانی ڕژیم جێگای متمانهنین و ئاماری ڕاستهقینهزۆر لهو ژمارهیهلهسهرترهو لهلایهكی دیكهشهوهلهو ئامارهدهستكاری كراوانهدا تهنیا ئهو بهشهلهكرێكاران بهئهژمار دێن كهسازمانی تهئمینی ئیجتماعی دهیانگرێتهوه‌. ئامارهڕهسمییهكانی ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی ئهوهمان پێ دهڵێن كهههموو ساڵێ بهشێوهی مامناوهند، ههزار و ٥٠٠ كرێكار تهنیا بههۆی ئهمجۆرهڕووداوانهوه‌‌ گیانیان لهدهست دهدهن. ههروهها بهپێی ئهو زانیاریانهی كهكۆماری ئیسلامی خۆی دهیخاتهئیختیاری ڕێكخراوی جیهانیی كارهوه، ئهم ڕێكخراوهڕایگهیاندووهكهڕووداوهكانی شوێنی كار لهئێران، ٨ هێندهی مامناوهندی جیهانین.

لێكۆڵینهوهكانی ڕێكخراوی جیهانی كار نیشانی داوهكهلهئاستی جیهانیشدا، زۆرترین ئاماری تهڵهفاتی ئینسانی، دهگهڕێتهوهبۆ نهبوونی ئیمهنی شوێنی كار لهكارگهو ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری. ئهگهر شهڕ بهیهكجار، ههزاران كهس دهكاتهقوربانی، بهڵام كار و بهرههمهێنان، لهژێر دهسهڵاتی سهرمایهداریدا بهئارامی و بهردهوام، مرۆڤهكان دهكاتهقوربانی.  قوربانییانی ئهم بواره، تهنیا كاتێك كهژمارهیان پانتایی نائاسایی بهخۆ دهگرێ، تا ڕادهیهك لهسهر بیروڕای گشتی كاریگهری دادهنێت.

لهڕاستیدا، كرێكاران نهسل بهنهسل دهبنهقوربانیی كار و بهرههمهێنانی نیزامی سهرمایهداری. دهسهڵاتی سهرمایه، لهگیان و وزهی كرێكارانهوهسهرچاوهدهگرێت. سهرمایه،هێزی خۆی لهگیان و پهیكهری كرێكاران دهردهكێشێ. سهرمایهبۆ ئهوهیكهبمێنێتهوه، پێویستهجار بهجار، زیاتر هێزی كاری كرێكار ههڵمژێ. سهرمایهداران، لهشهڕ و كێبهركێی لهگهڵ یهكتری، بۆ ئهوهیكهخۆیان لهلایهن یهكترهوهقووت نهدرێن، پێویستهههرچی زیاتر كرێكاران بچهوسێننهوه‌. ئهوهیاسا و لۆژیكی ژیانی سهرمایهیهكهتوانای لهههر یاسایهكی دیكهزیاترهو ههموو بهڕێوهبهر و خاوهنكارێكیش، پهیڕهویی لێ دهكهن. ڕووداو و مهترسییهكانی سهرچاوهگرتوو لهكار، نهبوونی ئیمهنی شوێنی كار، مهرگی بهڕواڵهت لهناكاو و بێ ئهژمار، لهكار كهوتن و پیریی پێشوهخت، كهم ئهندام بوون، نهخۆشییهجۆراوجۆرهكوشندهكانی سهرچاوهگرتوو لهباروودۆخی ناسالمی كار، تهنیا بهشێكهلهو ڕهفتارهی كهبهرههمهێنانی سهرمایهداری، دهرحهق كرێكار ئهنجامی دهدات.

ئاشكرایهكهبۆ كۆتایی هێنان بهنههامهتییهكانی سهرمایهداری، پێویستهئهم نیزامه، خۆیڕیشهكێش بكرێت. بۆ ئهوهیكهمرۆڤهكان چیتر نهبنهقوربانیی كار و بهرههمهێنانی سهرمایهداری، پێویستهدهسهڵاتداریهتیی سهرمایهداری بهسهر كار و بهرههمهێنانی كۆمهڵایهتی، كۆتایی پێبێت. تا پڕۆسهی بهرههمهێنانی كۆمهڵایهتی، بهڕاستی ببێتهپڕۆسهیهكی ئینسانی و وشیارانه، كهنهتهنیا ئینسانهكان تێیدا نهبنهقوربانی، بهڵكوو بهتهواوی لهخزمهت خۆشبژیوی، پهروهردهبوونی تواناییهكان و بیناكردنی ژیانی ئینسانی ئازاد و بهرابهردا بێت. ئهوهوڵامی نیهایی و تهنیا وڵامێكی لێبڕاوانهیهكهچینی كرێكار پێویستهبهههموو ڕهنح و ئازارهكانی سهرچاوهگرتوو لهم نیزامهو لهوانه به‌‌ باروودۆخی نائهمنی كار و بهرههمهێنانی، بداتهوه‌.

بهڵام ههتا كاتێك كهسهرمایهداری دهسهڵاتدارهو تا كاتێك كهلۆژیكی سهرمایهداری حوكم دهكات و چهوساندنهوهی كرێكاران بهردهوامه، ڕێگای بهرهنگاربوونهوهلهههموو شوێنێك، ههمان یهكگرتن و هێزی چینایهتی و وشیاریی چینی كرێكارهكهدهیههوێ و دهتوانێ، ئهم نیزامهدژهمرۆییهلهسهردیمهنی ژیانی كۆمهڵایهتیی مرۆڤ بسڕێتهوه‌. خاوهنكاران بههۆی قازانج پهرهستی و تهماعێك كه له‌ سهریان دایه، نه‌ دهیانههوێ ههنگاوێك بۆ باشتر كردنی شوێنی كار ههڵگرن و نه‌ نیگهرانی گیان لهدهست دانی كرێكارانن. تا كاتێك كه‌ خرۆشی شۆڕشی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش، بارگه‌ و بنهی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سهرمایهداری تێكهوه‌ نهپێچێ، ئهم كێشهو گرفت و نههامهتییانهههروا دهمێننهوه‌. كهوابوو كرێكاران خۆیان دهبێ بیر له خۆیان بكهنهوه‌ و به‌ پشت بهستن به‌ خهباتی ڕێكخراوی خۆیان خاوهنكاران و دهوڵهت ناچار بكهن كه‌ ئهمنییهتی شوێنی كارهكانیان بۆ دابین بكهن. یهكگرتوویی هێزی چینایهتیی كرێكاران، تهنیا ئامرازی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ باروودۆخی داسهپاوی سهمایهداران و دهوڵهتهكهیانه‌. لهبواری هێنانهخوارهوهی مهترسیی و زیانهكان و قوربانیانی كار و بهرههمهێنان و زهمانهت كردنی ئیمهنی و تهندرووستیی شوێنی كار و پێدانی خهسارهت بهكرێكارانێك كهبههۆی ئهم ڕووداوانهوهزیانیان بهركهتووه، پێویستههێزی یهكگرتوو و ڕێكخراوی كرێكاران بكهوێتهكار و داخوازییهخێراكانی چینی كرێكار، بهسهر خاوهنكاران و دهوڵهتهكهیاندا بسهپێنێت. بێ گومان، ئیمهنی شوێنی كاریش وهكوو ههموو داخوازیهكی دیكه‌ تهنیا به‌ زهبری خهبات و هاوپشتیی چینایهتیی كرێكاران، بهسهر سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیاندا دهسهپێت.