ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینییه بۆ ئێران. ٤٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی ئیسلامی له شۆڕشی ١٣٥٧، له تهبعیدهوه بۆ ئێران گه‌ڕایه‌وه. كۆماری ئیسلامی له‌م ڕۆژه‌وه تا ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندانی، ده‌یه‌ی فه‌جر ناودێر كردووه. له‌م ڕۆژانه‌دا، جێژن و ڕێوڕه‌سمی فرمایشیی كهمڕهونهق، به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م ڕۆژانه‌دا، بڵینگۆكانی ڕژیمی ئیسلامی تا ده‌توانن ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌واشه كردنی ڕووداو و ڕاستییه مێژووییه‌كانی ڕۆژانی به‌ر له ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان. چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ڕۆژانی كۆتایی ته‌مه‌نی ڕژیمی شا، بێ گومان بۆ نه‌سلی لاوی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵگری گه‌لێك ده‌رس و ئه‌زموونه.
ڕۆژی ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧، ماشێنی ده‌وڵه‌تیی ڕژیمی په‌هله‌وی كه‌وته به‌ر هێرشی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و چه‌ند به‌شێكی تێكشكا و هه‌ر ئه‌وه‌ش كۆتایی به ته‌مه‌نی ڕژیمی پاشایه‌تی له ئێران هێنا. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ڕێبه‌نداندا ڕووی دا، نه ته‌نیا ئاكامی فه‌رمانی خومه‌ینی و ڕه‌وتی ئیسلامی نه‌بوو، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وان ڕوویدا. له ماوه‌ی ئه‌و ١٠ ڕۆژه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له‌ژێرناوی ده‌یه‌ی فه‌جر جێژنی بۆ ده‌گرێ، به شایه‌دیی به‌ڵگه مێژووییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان، خومه‌ینی به‌رده‌وام خه‌ڵكی له ڕاپه‌ڕین ده‌ترساند و هاواری لایه‌نگرانی ئه‌و كه “ئاغا فه‌رمانی نه‌داوه”، هه‌موو شوێنێكی داگرتبوو. ته‌نیا كاتێك كه ڕاپه‌ڕین بوو ئه‌مری واقع، هه‌وڵیان دا بیخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كه مه‌ترسیی زه‌وت كردنی شۆڕشییان هه‌ست پێكردبوو، بایه‌خیان به‌م قسانه نه‌ده‌دا و له‌م ڕۆژانه‌دا، هێرش بۆسه‌ر بناغه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كه لایه‌نگرانی خومه‌ینی به‌نیاز بوون ده‌ست نه‌خواردوو ته‌حویلی وه‌رگرن، ده‌ستی پێكرد. ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، كه لووتكه‌ی شۆڕشی ١٣٥٧ بوو، بابه‌تی سه‌ركوتی شۆڕشی، بۆ ڕژیمی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له ساڵه‌كانی دواتردا، دژوارتر كرده‌وه. هه‌ربۆیه، ئه‌ركی سه‌ركوتی شۆڕش، كه ڕژیمی شا نه‌یتوانیبوو به سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نێ، ڕژیمی ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٦٠دا، به كۆتایی گه‌یاند.
له ساڵی ١٣٥٧دا، جه‌ماوه‌ری ئێران، به هیوای گه‌شیتن به ئازادی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی باشتر و ئینسانی، دژبه ڕژیمی شا ڕاپه‌ڕین و شه‌پۆله‌كانی شۆڕش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا سه‌رتاسه‌ری ئێرانی داگرت. له ماوه‌ی مانگه‌كانی پاییزی هه‌مان ساڵدا بوو كه بێتوانایی ڕژیمی شا له كۆنتڕۆڵ كردنی باروودۆخهكه بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئاشكرا ببوو و به‌وه گه‌یشتن كه پشتیوانی كردن له شا، چیتر بۆ ئه‌وان سوودێكی تێدا نییه. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایان، به توانای میللیگه‌را لیبڕاله‌كان، كه له ئۆپۆزیسیۆنی ڕژیمی شا دا بوون، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی باروودۆخهكه، هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌بوو. زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا، پێویستیان به سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌كی نوێ بوو له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی چوونه‌ده‌روه‌ی ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مه‌ربه‌نده ئهمنییهتیهی كه پێشتر به ده‌وری یه‌كیه‌تیی سۆفییهتیان دا كێشابوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه له‌مێژبوو له ماهییه‌تی ماددی و له بیروڕا و ئه‌ندێشه‌ی جه‌ریانی ئیسلامیی ئۆپۆزیسیۆنی شادا، پۆتانسیه‌ل و توانای گونجاوی بۆ بوون به قه‌ڵایه‌كی دژه كۆمۆنیستی ده‌بینی، ڕاوێژكارانی ئه‌مریكایی شا و دهرباریانی، به‌رده‌وام به گرتنه‌به‌ری ڕه‌وشتی نه‌رم و هێمنانه له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌م ڕه‌وته هان ده‌دا و “شا“ش به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵی ڕاوێژی ئه‌وان بوو.
له حاڵێكدا كه نووسراوه‌كانی “عه‌لی شه‌ریعه‌تی” له هه‌زاران نوسخه‌دا چاپ ده‌كرا و به‌ده‌ست هه‌مووان ده‌گه‌یشت و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی حسێنییه‌ی ئێرشاد له تاران، ئیمكاناتی فراوان و چاپخانه‌ی پێشكه‌وتووی له ئیختیاردا بوو، چالاكانی چه‌پ، ته‌نیا به‌هۆی پێبوونی نامیلكه‌یه‌كی ماركسیستی، ده‌بوایه زیندانی درێژهماوهیان ته‌حه‌مول كردبایه.
له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئۆرووپایهكانى له‌كۆنفرانسى “گوادولۆپ“دا، رژیمى شا و داهاتووی ئێرانیان تاوتوێ كرد. ئه‌وان له لایه‌كه‌وه به كۆى ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سند كرد كه چیتر پێویست ناكات پشتگیرى رژیمى شا و ده‌ربار بكه‌ن و له لایه‌كى تره‌وه بڕیاریاندا پێداویستییه‌كانى كۆنتڕۆڵی شۆڕش، بۆ ره‌وتى ئیسلامى دابین بكه‌ن. له ڕاستیدا كۆنفرانسى “گوادولۆپ” چاره‌نووسى رژیمى شاى ده‌ستنیشان كرد و هه‌وڵ و چالاكییه‌كانى وڵاته رۆژئاواییهكانى بۆ دانانى خومه‌ینى له جیاتی شا، هاوئاهه‌نگ كرد.
ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانى ئه‌وه بوون كه ده‌خاڵه‌تگه‌ریی چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ئه‌رته‌ش باروودۆخهكه له كۆنتڕۆڵ به‌رێته ده‌ر و ئێران تووشی ناسهقامگیریهكی دێژماوه كات. له روانگه‌ى ئه‌وانه‌وه وه‌ها باروودۆخێك، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێران بكه‌وێته داوێنى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ته‌وه. له وه‌ها باروودۆخێكدا هایزێر وه‌ك ژنراڵێكى خاوه‌ن ئه‌زموون، كه نفووزێكى زۆرى له ناو گه‌وره فه‌رمانده‌كانى ئه‌رته‌شى شادا هه‌بوو و له هه‌مان كاتدا سیاسهتمهدارێكى لێهاتوو بوو، به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی كودهتایى له لایه‌ن ئهرهتهشهوه و به ئامانجى ئاماده‌كردنى بارودۆخه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى خومه‌ینى ره‌وانه‌ى ئێران كرا. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه ئه‌رته‌ش ڕێگهخۆشكهری به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامییه‌كان بێت تا ئه‌وانیش بتوانن به وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، شه‌پۆله‌كانى شۆڕش كونتروڵ بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا به‌شێك له‌و ستراتێژیه بوو، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی جێخستن و داسهپاندنى خومه‌ینى وه‌ك ئاڵترناتیڤى رژێمى پاشایه‌تی به سه‌ر بیروڕاى گشتى خه‌ڵكى ئێران‌دا بوو. خومه‌ینى كه له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو دواى دوورخستنه‌وه‌ى له عێراق، له كویت یان سووریه نیشته‌جێ بێت، به وه‌رگرتنى راى راوێژكاره‌كانى، به‌ره‌و پاریس رێكه‌وت. پاش نیشته‌جێ بوونى خومه‌ینى له”نووفل لۆشاتۆ“، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى رۆژئاوا به‌گشتى و به تایبه‌تی به‌شه فارسییهكانیان بۆ ئه‌و ته‌رخان كران. له حاڵێكدا كه هێزه چه‌په‌كان له ناوه‌وه‌ی ئێران به‌كه‌مترین ئیمكاناته‌وه، نوسخه‌ی پۆلی كۆپی كراوی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیان له ئاستێكی سنوورداردا بڵاوده‌كرده‌وه، هه‌موو شه‌وێك به‌شی فارسیی ڕادیۆی “بی بی سی” فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینیی، له سه‌رتاسه‌ری ئێران له جاڕ ده‌دا.
به ڕووخانی شاه، خومه‌ینی، ئامانجه‌كه‌ی وه‌دی هاتبوو، كه‌وابوو ده‌بوایه مه‌شخه‌ڵه‌كانی شۆڕش خامۆش بكات. به‌ڵام وه‌دی هاتنی ئه‌م ئامانجه‌ش ئامرازی تایبه‌ت به‌خۆی پێویست بوو. خومه‌ینی، ستراتێژیی خۆی بۆ خامۆش كردنی مه‌شخه‌ڵه‌كانی شۆڕش، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌كرده‌وه ده‌رهێنا. فریوكاریی خومه‌ینی و په‌رده‌پۆشی نیازیی ڕاسته‌قینه‌ی له بیروڕای گشتیی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێدا تا خۆی بۆ سه‌ركوتی نیهایی و یه‌كجاریی شۆڕش ئاماده بكات. خوڵقاندنی كوڵ وكۆی درۆیین بۆ بزواندنی بیر و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر كه نموونه دیاره‌كانی بریتی بوون له داگیر كردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و ماجه‌رای بارمته‌گیری ٤٤٤ ڕۆژه‌ی دیپلۆماته‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ئه‌مریكایی به مه‌به‌ستی ئاماده كردنی سه‌ره‌تاكانی سه‌ركوتی خوێناوی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه په‌یگیری ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش بوون، نومایشی “موسته‌زعه‌ف په‌نایی” و ساده ژیانی شه‌خسی، خۆشباوه‌ڕی درووست كردن له بوار بڵاوكردنه‌وه‌ی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت له‌ناو جه‌ماوره‌ی خه‌ڵكدا، ڕۆیشتن به‌ره‌وپیری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ڕاگرتنی كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵ له حاڵه‌تی ئاماده‌باش و نائارامیی دایمی، هێرش بۆسه‌ر زانكۆكان و داخستنیان له‌ژێرناوی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی“، هه‌موو ئه‌وانه نموونه گه‌لێكن له فریوكاریی خومه‌ینی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ستراتێژیكی خامۆش كردنی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش. به‌مجۆره بوو كه دژه شۆڕشی ئیسلامی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستهێنا تا به به‌رده‌وامى گورزى خۆى ئاراسته‌ى شۆڕشى ساوای ئێران بكات و سه‌ره‌نجام له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٦٠دا به به‌كارهێنانی وه‌حشیانه‌ترین و به‌رینترین سه‌ركوت، هه‌ره‌س به‌م شۆڕشه بێبێنێت، تا بۆ ماوه‌ی ٤٢ ساڵ بتوانێ ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م ڕۆژه شكۆداره، ڕیاكارانه به‌ناوی خۆیه‌وه زه‌وت بكات.