سه‌دان هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ڕووسییه، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئالێكسی ناولنی” یه‌كێك له ڕێبه‌ری نه‌یاران، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش كه‌وتنه به‌ر توندوتیژیی فیزیكیی هێزه‌كانی پۆلیس. شایانی باسه قه‌راره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه بچێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م خۆپیشاندانانه، داواكاریی خه‌ڵكه بۆ ئازادیی “ئالێكسی ناوانلی”، یه‌كێك له نه‌یارانی وێلادیمیر پۆتین، كه دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئاڵمان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.