هه‌واڵنێریی ته‌سنیمی سه‌ربه سپای پاسداران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه “هه‌یئه‌تێك له گرووپی تاڵه‌بان به سه‌رۆكایه‌تیی “مه‌لا به‌راده‌ر” جێگری سیاسیی تاڵه‌بان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هاتووه‌ته تاران“. گۆیا ئه‌م هه‌یئه‌ته له دیدار له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، له‌وانه شه‌مخانی و زه‌ریف، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ “حزووری ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، دانوستانی بینالافغانی و وه‌زعییه‌تی ئێستای سیاسی و ئه‌منیی” وت‌ووێژیان كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌م گرووپه كه جه‌واد زه‌ریف به تیرۆریست پێناسه‌ی كردبوون، سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن. زه‌ریف ئاشكرای كرد له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو و پێشتریش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تاڵه‌بان و مه‌لا به‌راده‌ر و مه‌لا ئهختری مه‌نسوور، ڕێبه‌ری پێشووی تاڵه‌بان له تاران وت‌ووێژیان كردووه. كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتیدا، نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ باقیی گرووپه تیرۆریسته‌كان په‌یوه‌ندیی هه‌بووه و له بوار ماڵی و نیزامییه‌وه یارمه‌تیی داون و له‌پێناو به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ت و ئامانجی تیرۆریستیی خۆی كه‌ڵكی لێوه‌رگرتوون. هه‌ربۆیه حزووری به‌رده‌وامی گرووپی تاڵه‌بان له ئێران و دیداری ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، بابه‌تێكی تازه نییه. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی، بۆچی له ئێستادا، دیدار له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان له وه‌ها ئاستێكدا میدیایی ده‌كاته‌وه و میدیا ده‌ره‌كییه‌كانی نزیك به‌و، به‌مجۆره ئه‌م هه‌واڵه گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه؟
له ڕاستیدا، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به ئامانجی ڕزگاربوونی له تێكهه‌ڵچوونی جه‌نگی و گێژاوێك كه خۆی له خوڵقاندنیدا، له ئه‌فغانستان ده‌ورونه‌خشی سه‌ره‌كیی بووه، هه‌وڵی داوه به وتووێژ و دانی پوان به تاڵه‌بان، ئه‌م گرووپه جه‌نایه‌تكاره دووباره به‌ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێته‌وه. ئه‌گه‌رچی وتووێژی نێوان ئه‌مریكا و تاڵه‌بان له قه‌ته‌ر، هه‌تا ئێستا ئاكامامێكی به‌رچاوی نه‌بووه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌وه ڕاوێژكاری ئه‌منییه‌تی گشتیی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مریكا وتوویه‌تی كه: “ئه‌مریكا به‌نیازه ڕێكه‌وتننامه‌ی مانگی فێورییه‌ی ساڵی ڕابردووی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان، دووباره هه‌ڵسه‌نگێنێته‌وه. به‌ڵام له باروودۆخێكدا كه قه‌یرانی سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی قووڵ، به‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی گرتووه و بۆ ده‌رباز بوونی خۆی، چاوی هیوای له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و لابردنی ته‌حریمه‌كان بڕیوه، به میدیایی كردنی ده‌عوه‌ت له تاڵه‌بان، به‌نیازه ئاماده‌یی و پۆتانسیه‌لی خۆی بۆ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌م بواره‌دا نیشان بدات. تا ڵه‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دیكه‌ی ، سه‌ره‌نجی ئه‌مریكا به‌ره‌و خۆی ڕابكێشێت و له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌رجام، كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.
به‌ڵام ڕێگا خۆش كردن بۆ شه‌ریك كردنی تاڵه‌بان له ده‌سه‌ڵات، نه ده‌توانێ كۆتایی به شه‌ڕ و كوشتار بێنێت له‌م وڵاته‌دا و نه سه‌قامگیریی ئه‌م وڵاته‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه. خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و ئازاردیتووی ئه‌فغانستان، ساڵه‌هایه كه ده‌بنه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ند و پیلانگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیستی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه. له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ده‌خاڵه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، خه‌ڵكی ئه‌فغانستانی نوقمی كاره‌سات كردووه. به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت ژنان، ڕه‌نج و نه‌هامه‌تییه‌كانی ٥ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانیان هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه. حكوومه‌تی تاڵه‌بان نه ته‌نیا نانێكی به سفره‌ی خه‌ڵك زیاد نه‌كرد، نه ته‌نیا ئازادی و ڕێفاهی بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكوو هه‌ژاری و برسییه‌تی و بێكاریی زیاتریشی به‌سه‌ردا سه‌پاندن و ئازادیی لێ زه‌وت كردن. به كوشتار و خوێڕێژی و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، ته‌ڵه‌فات و خه‌ساره‌تی بێ ئه‌ژماری له خه‌ڵك دا. حكوومه‌تی تاڵه‌بان نه ته‌نیا هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی له پێناو دابین كردنی پێداویستیی خوارده‌مه‌نی و ته‌ندرووستی وه‌ئه‌ستۆ نه‌ده‌گرت، به‌ڵكوو به داخستنی ناوه‌نده‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له گه‌یاندنی یارمه‌تیی غه‌زایی و ده‌رمانی به خه‌ڵك، ڕێگریی ده‌كرد و به‌مجۆره بوو به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌رگ و په‌ره‌سه‌ندنی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی تاڵه‌باندا، له هه‌ر چوار منداڵ، یه‌ك منداڵ، به‌ر له‌وه‌یكه بگاته ته‌مه‌نی ٥ ساڵی، گیانی له‌ده‌ست ده‌دا. له‌گه‌ڵ سه‌قامگیر بوونی “ئیماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستان“، سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، ناچار بوون ئه‌م وڵاته جێ بهێڵن و ئاواره‌بوون له وڵاتانی ئێران و پاكستان و باقیی وڵاته‌كان، قه‌بووڵ بكه‌ن. خه‌ڵكی ئاواره‌ی ئه‌فغانستانی، له‌م وڵاتانه‌ش له‌گه‌ڵ دژهمرۆییترین هه‌ڵسووكه‌وت و سووكایه‌تی و بێڕێزیی ده‌وڵه‌ته‌كان، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. له ئێران، به‌ده‌ر له‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی له هێندێك له ناوچه‌كان، ئیمكانی چالاكیی ته‌شكیلاتیی به گرووپی تاڵه‌بان داوه تا قه‌رارگا و ته‌شكیلاتی وه‌ك “شۆرای تاڵه‌بانی مه‌شهه‌د” و “كۆمیته‌ی زاهیدانی تاڵه‌بان” و هیتر پێكبێنێت، ڕژیم خۆشی چه‌ندین هه‌زار لاوی ئاواره‌ی ئه‌فغانستانیی، له‌ژێرناوی له‌شكری فاتمییون و دیفاع له حه‌ره‌م، ڕوانه‌ی مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی سووریه كردووه و ده‌یانكاته گۆشتی به‌رده‌می تۆپ بۆ دیفاع له ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د.
تاڵه‌بان له ماوه‌ی ٥ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی خۆیدا، هه‌وڵی دا تا له مه‌دره‌سه‌كان، خورافه و كۆنه‌په‌رستی بخاته جێگای زاست و پێشكه‌وتن. میدیای ته‌سویری، مۆسیقا، وه‌رزش و شادییان، حه‌رام ڕاگه‌یاند. خه‌ڵكیان به گوێدان به ڕادیۆ و شه‌ریعه‌تی ڕیش دانان و پۆششی ئیسلامی ناچار ده‌كرد و مه‌یدانه وه‌رزشییه‌كانیان كردبووه مه‌یدانی ئێعدام و شهللاق و سه‌نگسار له‌به‌رچاوی خه‌ڵك.
له‌و نێوه‌دا، ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه ده‌رحه‌ق ژنان ئه‌نجامیان دا، خۆفناكتر بوون. تاڵه‌بان، ژنانی به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، خسته په‌راوێزی ماڵه‌كانه‌وه. ئه‌وانی له خوێندن و به‌شداری كردن له به‌رهه‌مهێنان و گشت چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێبه‌ری كرد. هه‌زاران ژن، كه به‌هۆی كوژرانی هاوسه‌ره‌كانیان له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه و ئێعدامی بێئهژماری تاڵه‌بان و باقیی گرووپه ئیسلامیه‌كان، ته‌نیا نانده‌رهێنه‌ری خۆیان و منداڵه‌كانیان بوون، له ئه‌نجامدانی كار بۆ دابین كردنی بژێوی خۆیان و منداڵه‌كانیان بێبه‌ری كران.
ئه‌وانه به‌شێكن له په‌روه‌نده و پێشینه‌ی جهنایاتی ده‌سه‌ڵاتی ٥ ساڵه‌ی تاڵه‌بان. هه‌ڵبه‌ت له سه‌رده‌می ڕووخانی ئه‌م دسهڵاتهشهوه هه‌تا ئێستا، گرووپی تاڵه‌بان له ڕێگه‌ی هێرشی نیزامی و ته‌قینه‌وه، به‌رده‌وام سه‌دان هه‌زار كه‌سی له خه‌ڵكی بێدفاعی ئه‌فغانستان كردووه‌ته قوربانی. بێگومان، هه‌وڵی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی و باقیی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ژیاندنه‌وه و شه‌ریك كردنی گرووپی تاڵه‌بان له دسه‌ڵات، كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌یه ده‌رحه‌ق خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌فغانستان. به‌ڵام تا كاتێك كه جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و ئازاردیتووی ئه‌فغانستان، خۆیان نه‌یه‌نه مه‌یدانی خه‌بات بۆ دیفاع له ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانیی پیلانگێریی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی گرووپه ئیسلامییه‌كان و حكوومه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌فغانستان.