کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێماكانی پێشڕه‌ویی شۆڕش

eqy 3

كۆبوونهوهی سهرتاسهریی خانهنشینكراوانی ئێران، ڕۆژی سێشهممه٧ی مانگی ڕێبهندان، بهئامانجی پهیگیر كردنی خواستهكانیان، لهتاران و دهیان شاری دیكهی ئێران بهڕێوهچوو. ڕێكخراو و ناوهندهكانی سهربهخۆی خانهنشینكراوان، بهپشتیوانیی ناوهندهكانیخوێندكاری و فهرههنگی، بانگهێشتی بهڕێوهچوونی ئهم كۆبوونهوهیان دابوو. لهم كۆبوونهوانهدا خانهنشینكراوان وێڕای بهدهستهوهگرتنی پارچهی نووسراوه، گهلێك درووشمی سهرهنجڕاكێشیان بهرز كردهوهكهبریتی بوون له‌: “گرانی و تهوهرۆم، بهڵای گیانی خهڵكه‌”،وادهو بهڵێنی بهسه، سفرهكان بهتاڵن،لهسهر شهقامهكان، دهگهین بهمافهكان،درووشمی ئهم زهمانه، مهعیشهت و دهرمانه‌” وتا نهگهین بهمافمان، ناناسین ڕاوهستان“. لهبڕیارنامهی كۆبوونهوهی سهرتاسهریی خانهنشینكراواندا هاتووهكه: “پهرهسهندنی ههژاری و فهلاكهت لهئاستی كۆمهڵگادا، بنهماكانی ژیانی خانهنشینكراوانی، ههر وهك باقیی توێژهزهحمهتكێشهكان، بهرهو نابوودی بردووه‌. ههڵاواردن و نابهرابهرییهئابووری و كۆمهڵایهتییهكان، مهودای نێوان زۆربهی زهحمهتكێشانی ناو كۆمهڵگای لهگهڵ دهوڵهمهندهكان و خاوهنانی دهسهڵات، بهشێوهیهكی بهرچاو خستووهتهڕوو. ئهم ناكۆكی و جیاوازیانه، بووهتههۆی ئهوهیكهخانهنشینكراوانیش ئازارییان بهركهوێ و ناڕهزایهتیی خۆیان بهشێوهی كۆبوونهوهی بهردهوام ڕاگهیهنن و خواستهكانیان دهربڕن. كۆبوونهوهكانی سهر شهقامی خانهنشین كراوان، كردهوهیهكی كۆمهڵایهتییهكهخۆی دهرخهری بهدواداچوون و ههوڵی بهردهوامیانه‌‌ بۆ گۆڕینی باروودۆخی ئابووری و كۆمهڵایهتی و كلتووری“.  كۆبوونهوهی سهرشهقام و خهباتی پهیگیری خانهنشینكراوان، بهشێكی دانهبڕاوهلهبزووتنهوهی مافخوازیی چینی كرێكار و توێژهخواردهستهكانی كۆمهڵگای ئێران.

كۆبوونهوهی سهرشهقامی خانهنشینكراوان، لهدرێژهی بزووتنهوهی موتالباتیی چینی كرێكار، لهباروودۆخێكدا بهڕێوهدهچێ كهكۆماری ئیسلامی، لهیهكێك قووڵترین قهیرانهئابووری و سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكهكانی گشت تهمهنیدا، دهست و پێ لێدهدا. لهئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ١٣٩٨هوهكهههڵچوونی تووڕهیی بێبهشانی شاری، بههۆی سێ بهرابهر بوونی قیمهتی بێنزین، لێكهوتهوهو لهئاكامی سهركوتی دژهمرۆییدا، پتر لهههزار و ٥٠٠ كهس گیانیان لهدهست دا، ڕژیمی ئیسلامی لهقهیرانێكهوه،كهوتووهتهچاڵی قهیرانێكی دیكهوه‌.

درێژهی ماجهراجوویی و دهستتێوهردانی نیزامی ڕژیم لهناوهندهقهیراناوییهكانی ناوچهكهو پاشان تیرۆری قاسم سولهیمانی لهمانگی بهفرانباری ساڵی ڕابردوو، ئێرانی لهگهڵ مهترسیی ڕووبهڕوو بوونهوهی ڕاستهوخۆی نیزامی لهگهڵ ئهمریكا بهرهوڕوو كردهوه‌. لهوپهڕی ئهم قهیرانهدا، شایهدی بهردانهوهی  فڕۆكهی موسافیربهریی ئۆكراینی بووین به١٧٤ سهرنشینهوه، لهلایهن سپای پاسدارانهوه و درۆنانهوه و فریوكاری لهمبارهوه، سهرانی ڕژیمی زیاتر لهجاران ڕسوا كرد.  پاشان ویرووسی كۆرۆنا و نهبوونی ستراتێژییهكی ڕوون بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم نهخۆشییه، كۆمهڵگای ئێرانی لهگهڵ یهكێك لهبێوێنهترین قهیرانهتهندرووستی و كۆمهڵایهتییهكانی مێژووی ئهم سهردهمهبهرهوڕوو كرد و بههۆیهوه، بهپێی ئاماری هێندێك لهسهرچاوهسهربهخۆكان، پتر له١٥٠ ههزار كهس گیانیان لهدهست داوه‌. لهخهزهڵوهری ١٣٩٨هوهههتا ئێستا ئهرزشی ڕیال لهبهرامبهر دۆڵاردا نزیك به٦٠ لهسهد هاتووهتهخوارێ و ئهوهش خۆی دابهزینی كارهساتباری حهقدهست و توانای كڕینی كرێكاران و بێبهشانی كۆمهڵگای لێكهوتووهتهوه‌. لهباروودۆخێكدا كهئاسۆی درێژهی ژیانی ئابووری و كهڵهكهكرنی سهرمایهلێڵ بووهو دهزگای ڕووحانییهت و ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیم، بۆ مهشرووعییهت بهخشین بهم باروودۆخهبهرهوڕووی بنبهست بووهتهوه، تاكتیكی سهركوتیش كارایی ڕابردووی خۆی  لهدهست داوه‌. ئهم قهیرانانهبوونهتههۆی دامركانی بهردهوامی تواناكانی كۆماری ئیسلامی.

لهلایهكی دیكهوه، ئهم قۆناغه، یهكێك لهپڕجموجۆڵترین قۆناغهكانی بزووتنهوهی كرێكاری بووهلهئێران. هیچ ڕۆژێك نهبووهكهشایهدی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاران نهبین.  مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپه، مانگرتنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و پێترۆشیمی، مانگرتنی كرێكارانی ئازهرئاب و هێپكۆی ئهراك، كۆبوونهوهی بهردهوامی خانهنشینكراوان، تهنیا نموونهبهرچاوهكانی ئهم مانگرتن و ناڕهزایهتییانهبوون. بهڵام سهرهڕای پێشڕهوییهكانی بزووتنهوهی كرێكاری و پهروهردهبوونی نهسلێك لهڕێبهرانی كرێكاری لهجهرگهی ئهم خهباتهدا، ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ وهك دوو ئهزموونی بابهتی و دوو ئهزموونی كۆمهڵایهتی نیشانیان دا كهبزووتنهوهی كرێكاریی ئێران، هێشتا لهبواری ڕێكخستن لهپێناو ڕێبهری كردنی بزووتنهوهناڕهزایهتییهكانی كۆمهڵگا و دابین كردنی ڕێبهریی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتییهكان، بهشێوهی پێویست، ئامادهنییه‌. چینی كرێكار بههۆی لاوازبوونی ڕێكخراوهیی و لاوازی لهڕێبهری سیاسیدا، نهیتوانی لهجهرگهی ئهم ئاخێزهسیاسییانهدا، بهمانگرتنی سهرتاسهریی خۆی، ماشێنی سهركوتی كۆماری ئیسلامی زهوینگر كات و درێژهی ئهم بزووتنهوانهزهمانهت بكات. ههربۆیهڕێكخراو بوونی كرێكاران لهڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتیدا، و حیزبی بوونی كرێكاران، بهتایبهت ههڵسووڕاون و ڕێبهرانی كرێكاری، لهپێشمهرجهكانی ڕێبهری كردنی چینی كرێكارهبهسهر بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتی و ناڕهزایهتییهكان لهئێران. بهڵام ڕێكخراوی جهماوری و چینایهتی و سهرتاسهری خۆی بهخۆیهوهپێكنایهو تهنیا دهتوانێ بهرههمی بهردهوام بوونی ههر ئهم مانگرتن و ناڕهزایهتییانهیئێستا و بزووتنهوهی موتالباتیی كرێكاران و گهشهی ئهم خهباتهبێت.

لهههمان حاڵدا، ڕێكخراو و هێزهكانی بزووتنهوهی كۆمۆنیستیی لهئێران، وهك بابهتێكی زهرووری، پێویستهوێڕای ههوڵ دان بۆ پهرهپێدانی بزووتنهوهی موتالباتیی كرێكاران له پێناو خهبات بۆ دابین كردنی ڕێبهریی چنیی كرێكار لهناڕهزایهتییهكانی ئێستا، بهههر ڕادهیهك كهدهتوانن كهش و ههوای سیاسی و فیكریی كۆمهڵگا، بخهنهژێر كاریگهریی ڕێكارهسۆسیالیستییهكان. پێویستهبۆ كارهساتی بێكاری، ستهمی نهتهوهیی، كێشهی پیس بوونی ههوا و قهیرانی ژینگه، كارهساتی ئێعتیاد، قهیرانی مهسكهن، كاری منداڵان و دهیان كێشهو گرفتی كۆمهڵایهتیی دیكه، كهژیانی ملیۆنان مرۆڤی خستووهتهژێر مهترسیی و كاریگهریی خۆیهوه، ڕێگاچارهپێشكهش بكرێ. چۆنكهههموو ئهم كێشهوگرفتانهبهچینی كرێكارهوهپهیوهندیی ههیه، چونكهچنیی كرێكار لهپێگهی ڕێبهر و خاوهنی كۆمهڵگا دایهو پێویستهوڵامدهرهوهی ئهم كێشهكۆمهڵایهتییانهبێت. پێویستهلهڕێگهی وڵامدانهوهبهم كێشه و گرفتانهوه، وتاری سۆسیالیستی بكرێتهوتارێكی بههێز لهكۆمهڵگادا. پێویستهلهڕوانگهی بهرژهوهندی چینی كرێكارهوه، گشت ڕووداوهگرینگهكانی ئهم كۆمهڵگایهو ناوچهكه، لهسهری وهختی خۆیدا وڵامی پێبدرێتهوه، ههڵوێست بگیرێت و ڕێگهنهدرێت، میدیا و چاپهمهنییهڕهنگاوڕهنگهكانی بورژوایی، بیروڕای گشتی مهسمووم بكات و بهلاڕێیاندا بهرێت. هێزهكانی ئێستای ناو بزووتنهوهی كۆمۆنیستیی ئێران بهبهدواداچوونی چالاكانهی ئهم تهوهرانهیهكهدهتوانن، ڕوانینی كۆمهڵگا بهرهو خۆیان ڕابكێشن.

بۆ پێشڕهویی شۆڕش پێویستهڕهوتی ڕوو لهگهشهی ناڕهزایهتیی و مانگرتنی كرێكاران و گهشهی ئهم خهباتهلهبوار ڕێكخستن و دابین كردنی ڕێبهری، لهگهڵ ڕهوتی گۆڕینی وتاری سۆسیالیستی بۆ وتارێكی بههێز لهناو كۆمهڵگادا، پهیوهند بدرێ. گهشهی بزووتنهوهی مافخوازی و پێكهوهپهیوهند دانی لهگهڵ پڕۆسهیهك كهتێیدا حیزب و ڕێكخراوهكۆمۆنیستهكانیش توانیبێتیان لهپێناو وڵامدانهوهبهكێشهو گرفتهكانی ناو كۆمهڵگا، لهسهر كهش و ههوای سیاسی و فیكریی كۆمهڵگا كاریگهری دابنێن و سهرهنجی كۆمهڵگا و چالاكان و ڕێبهرانی كرێكاری و باقیی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكان، بهرهو ڕێكارهسۆسیالیستییهكان ڕابكێشن، دهتوانێ ئاسۆیهكی ڕوون بهرهوڕووی كۆمڵگای ئێران بكاتهوهو پێشڕهویی شۆڕش زهمانهت بكات.