چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری، گرانی، هه‌ژاری و برسییه‌تی له كۆمه‌ڵگای ئێران نه ته‌نیا كرێكاران به‌ڵكوو ژیانی باقی توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای له‌وانه په‌رستاران، خانه‌نشینكراوان، كاسبكاران و ده‌ستفرۆشانی، خسووتهته ژێر گوشاره‌وه. ئه‌وان بۆ ده‌ربازبوون له‌م باروودۆخه فهلاكهتباره كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی كۆرۆنا و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك هیچ دهرفهتییهكیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌دژی كۆماری ئیسلامی له‌ده‌ست نه‌داوه. ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رستارانی نه‌خۆشخانه جۆراوجۆره‌كانی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی یاسای تارفه دانان له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان، كه ١٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌سند كراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیمی ئیسلامی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌دوای ئه‌وه‌دا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندانیش، په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “میلاد“ی تاران، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی نائه‌من و نه‌درانی حه‌قده‌ست و باقیی خزمه‌تگوزارییه‌كان، له حه‌ساری نه‌خۆشخانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. په‌رستاران ڕایانگه‌یاندووه كه: ” لهباروودۆخێكدا كه ئه‌ركی گرانی ده‌رمانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر شانمانه، و له حاڵێكدا كه قیمه‌تی كاڵا پێویسته‌كان، ڕۆژ به ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌رێ، حه‌قده‌سته‌كانمان ماوه‌یه‌كی زۆره كه زیاد نه‌كراوه”. له‌و نێوه‌دا په‌رستارانی نه‌خۆشخانه خسووسییه‌كان پتر له باقیی هاوكارانیان له ژێر گوشاری ماڵی و مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشی كۆرۆنا دان. به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا، ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رستاران به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسان و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی، بوونه‌ته قوربانیی په‌تای كۆرۆنا و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی مه‌جلیس، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه: “له كۆی گشتیی ١١٠ هه‌زار په‌رستاری نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران، ٣٢ هه‌زار كه‌سیان تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون و به‌هۆیه‌وه ٥٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی داهاتی نه‌خۆشخانه خسووسییه‌كان، پتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س له چه‌رخه‌ی چالاكیی و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی ده‌ركراون“. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیزامی په‌رستاریی تاران، دانی به‌وه دانا كه” ته‌نیا له تاران، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ٧ هه‌زار په‌رستار به‌ره‌وڕووین“.
به‌ڵام كرده‌وه‌ی كارگێڕانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خواستی ڕه‌وای په‌رستارانی زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش، جێبه‌جێ كردنی خواسته سه‌ره‌تاییه‌كانیان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان نییه، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه دهستسازهكانی خۆیان، له‌وانه “سازمانی نیزامی په‌رستاری” مافی كرێكاران پێشێل بكه‌ن و به‌ربه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بگرن. ئه‌م ڕێكخراوه كه سه‌ربه ناوه‌نده ئهمییهكانه، به‌نیازه له‌ڕێگه‌ی دزه كردن له‌ناو ڕیزی په‌رستاراندا، به ئامانجی پێكهێنانی دووبه‌ره‌كایه‌تی و دوژمنایه‌تی له‌ناویاندا، به‌ربه‌ر یه‌كگرتوویی و پێكهاتنی ڕێكخراوی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆی په‌رستاران له ئێران بگرێت. به‌ڵام ده‌مێكه ماهییه‌تی دژهپهرستار بوونی ئه‌م ڕێكخراوه حكوومهتییه، به ته‌بلیغاتی درۆیین و فهزاساری و پاساو كردنی كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له خۆدزینه‌وه له خواستی په‌رستاران، بۆ بیروڕای گشتیی په‌رستاران، ئاشكرا بووه و ئه‌م ڕێكخراوه‌ش وه‌ك باقیی ڕێكخراوه دهستسازهكانی ڕژیم، له‌ناو په‌رستاراندا بێ‌ئێعتبار بووه.
له به‌رامبه‌ردا، چالاكانی پیشه‌یی په‌رستاران، سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ده‌مێكه بۆ پێكهێنانی هاوئاهه‌نگی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا، “ئه‌نجومه‌نی چالاكانی پیشه‌یی په‌رستارانی ئێران“یان پێكهێناوه. له‌و جێگایه‌وه كه ههڵوێستگیرییهكانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی په‌رستارانی ئێران بووه، له لایه‌ن به‌شێكی زۆر له په‌رستارانه‌وه پشتیوانیی لێكراوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر “ئه‌نجومه‌نی چالاكانی پیشه‌یی په‌رستارانی ئێران“، له ڕێگه‌ی بهیانییهیهكهوه، وێڕای ئاماژه به باروودۆخی ناله‌باری كار و ژیانی په‌رستاران، له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌رستاران، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: “له حاڵێكدا كه به‌ر له كۆرۆناش، كه‌مبوونی كادری ده‌رمانی له ئێران گه‌یشتبووه یه‌ك سێهه‌می ستاندارده جیهانییه‌كان، ده‌ركردنی ٦ هه‌زار په‌رستاری قه‌راردادی و دامه‌زراندنی پێرسۆنێلی شیركه‌تیی ناشاره‌زا، به قه‌راردادی فریوكارانه‌ی ٨٩ ڕۆژه و به دانی كارانه‌ی ٥٠ هه‌زار تمه‌نی، له لایه‌كه‌وه بووه‌ته هۆی نایه‌كسان بوونی چه‌ند سه‌د به‌رابه‌ریی حقوقهكان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاری كاری و كه‌مته‌رخه‌میی به‌نیسبه‌ت سڵامه‌تی كادری ده‌رمانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش خۆی بووه‌ته هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ست دانی خه‌ڵك“.
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا په‌رستاران نین كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا، به‌هۆی باروودۆخی ناله‌باری بژێوی و ده‌رمان، كارد گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ئێسقانیان. له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، بێجگه‌له ناڕه‌زایه‌تیی په‌رستاران، شایه‌دی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی موعه‌لیمان و مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی، كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی عیلمیی زانكۆكان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و باقیی توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا بووین. هه‌موو ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش وه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. به‌ڵام باروودۆخی هه‌ژاری و بێكاری و برسییهتییهك كه كۆماری ئیسلامی به‌نیازه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له په‌تای كۆرۆنا به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانی‌دا بسه‌پێنێ و به‌شێكی زۆری له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی زێده‌خوازانه و نیزامی ڕژیم و گه‌نده‌ڵی و دزیی به‌رین له‌ناو گشت ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه ده‌گرێ، ناتوانێ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، خانه‌نشینان، موعه‌لیمان و په‌رستاران و ملیۆنان لاوی وه‌گیان هاتوو و بێكاری په‌راوێزی شاره‌كان به‌ره‌وڕوو نه‌بێته‌وه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناتوانن ته‌سلیمی باروودۆخێك بن كه ڕژیمی ئیفلاس هێناوی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ریانیدا زاڵ كردووه. ئه‌وان ڕێگاچاره‌ی ڕزگار بوون له‌م باروودۆخه فهلاكهتبارهیان له درووشم و پلاكاردهكانیاندا به‌ڕوونی نیشان دا. درووشمی “كرێكار ــ خوێندكار ــ موعه‌لیم ــ خانه‌نشین ــ په‌رستار، یه‌كگرتن یه‌كگرتن“، ڕێگای بهچۆك داهێنانی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامییه. بێگومان، له باردووخێكدا كه هێڵی هه‌ژاری له سیستمی ئابووریی داڕماوی ڕژیمدا گه‌یشتووه‌ته ١٢ ملیۆن تمه‌ن، حه‌قده‌ستی سێ چوار ملیۆنی، ناتوانێ زگی برسیی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش تێر بكات. به‌دڵنیاییه‌وه كۆبوونه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی درێژه‌ی ده‌بێت، و ڕێكخراو و سه‌رتاسه‌ری ده‌بنه‌وه و له ئاخێزێكی گشتیدا، به به‌هره‌مه‌ند بوون له مانگرتنی به‌رین و سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران، بارگه و بنه‌ی ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه تێكه‌وه ده‌پێچن و نه ته‌نیا خه‌ڵكی ئێران، به‌ڵكوو خه‌ڵكی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریش، له چنگ ده‌سه‌ڵاتی نگریسی ڕژیمی ئیسلامی ڕزگار ده‌كه‌ن.