یه‌ك ڕۆژ پاش ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردنی جۆو بایدێن، لاوانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا ده‌سیتان دایه خۆپیشاندان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
خۆپیشانده‌ران خوازیاری تۆڵه كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی بایدێن له ده‌وڵه‌تی ترامپ، بوون. گرووپێك له ناڕازیان له شاری “دێنۆر” ئاڵای ئه‌مریكایان ئاگر تێبه‌ردا و گرووپێكی دیكه‌ش له شاری “پۆرتله‌ند” هێرشیان كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبی دیمۆكرات له‌مشاره. شایانی باسه، پۆرتله‌ند، پاش كوژرانی جۆرج فلۆید له لایه‌ن پۆلیسی مینیاپۆلیسه‌وه، بووه‌ته یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ و دژبه‌رانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی.