کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كانی به‌غدا

افزایش شمار قربانیان دو حمله انتحاری مرگبار در بغداد1

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیا ڕه‌سمییه‌كانی عێراق، به‌ هۆی ئه‌و دوو هێرشه‌ خۆكوژییه‌ی كه‌ له‌ به‌غدا ڕوویدا، هه‌تا ئێستا ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان‌، ئه‌م هێرشه‌، كه‌ كوشنده‌ترین هێرش بووه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، له‌ بازاڕچه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی به‌غدا له‌ مه‌یدانی ته‌یران ڕووی داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ هێرشبه‌ری یه‌كه‌م به‌ بیانووی نه‌خۆش كه‌وتن خه‌ڵكی بازاڕچه‌كه‌ی له‌خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه‌ و پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها هێرشبه‌ری دووهه‌میش ده‌ستبه‌جێ پاش كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، خۆی به‌سه‌ردا ته‌قاندوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.