ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین جار ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه‌ی كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی.
هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستێكی ده‌زگای زانیاریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م هێرشه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له زانیارییه نه‌هێنییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه و چه‌ندین ئه‌نباری چه‌كوچۆڵی گرووپه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی كراونه‌ته ئامانج. هاوكات هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه لانیكه‌م ٥٧ كه‌س كوژراون كه ٣١ كه‌سیان میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بوون.