به سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی “دۆناڵد ترامپ” ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی كۆنگره بۆ متمانه پێدان به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئه‌مریكا، هێرشیان كرده سه‌ر بینای كۆنگره و چوونه ناو بیناكه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا شاره‌داری واشینگتۆن بارودۆخی نائاسایی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌مشاره ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان لایه‌نگرانی ترامپ و هێزه ئه‌منییه‌كانی كونگره هاتووه‌ته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات گاردی نیشتمانی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌م شوێنه كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دۆناڵد ترامپ بۆ جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته، ته‌زویر كراوه و خه‌ڵك ده‌بێ ده‌نگه‌كانی خۆیان وه‌رگرنه‌وه.