به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان هونەرمەندێکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان بە ناوی “ئیحسان ئیوەتوەندی”یان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسه، به‌رله دەستبەسەر کرانی ناوبراو، کاناڵی تێلێگرام و ئینستاگرامی ناوبراو بە ناوی “کورد میوزیک” له‌سه‌ر بڕیاری دەزگای قه‌زایی ڕژیم به‌ستراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.