ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣ی ژانویه، خانه‌نشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، بۆ دووهه‌مین جار، له ماوه‌ی چوار حه‌فته‌ی ڕابردوودا، له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتیی ته‌ئمینی ئیجتماعی له تاران و شاره‌كانی ئۆستانی قه‌زوین، فارس، كوردستان، خۆراسانی ره‌زه‌وی، لۆرستان، هه‌مه‌دان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خوزستان و ئیسفه‌هان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. جه‌معییه‌تی ملیۆنیی خانه‌نشین كراوان، له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وام و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژی هه‌زینه‌كانی ژیان، حقوقی خوارتر له هێڵی هه‌ژاری، له ئاست سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ده‌وڵه‌ت له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ شێوه‌ی یه‌كسانسازی سندووقه‌كانی كشوه‌ری و له‌شكری، بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به دانی موتالباتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، یه‌كسان نه‌بوونی حقوقی خانه‌نشینانی هاوكار و غه‌یره هاوكار، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی هاوڕێژه كردن بۆ خانه‌نشینانی ساڵی ٩٩، به‌شدار نه‌بوونی قازانجبه‌ران له پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ته‌ئمینی ئیجتماعی، وه‌دی نه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی سپاردنی سه‌هامی “شستا” به خانه‌نشینان، شێوازی دانی خزمه‌تگوزاری به خانه‌نشینانی ناوچه شهرلێدراوهكان، نه‌بوونی ڕیزبه‌ندیی خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی و هاتنه گوڕی بیمه‌ی ته‌كمیلی له‌ناو ده‌رمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیدا و زیاد نه‌كردنی حقوقی چه‌ند نۆبه‌ت له ساڵدا بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رده‌وام بوونی خزمه‌تگوزاریی بێبه‌رامبه‌ر و گونجاو، خوازیاری مافی دیاری كردنی چاره‌نووس و پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و ئازادی خۆیان بوون و هاوكات له‌سه‌ر بێ متمانه‌یی به سیاسه‌تی سازشكارانه‌ی ناوه‌نده‌كانی خانه‌نشینی و بردنه‌ژێر پرسیاری سیاسه‌تی خانه‌ی كاریگه‌ر و مافخوازیی خۆیان، پێداگرییان كرد. ئه‌وان به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به بێ ڕۆیشتنیان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، ناتوانن به خواسته‌كانیان بگه‌ن. ئه‌وان به ڕاگه‌یاندنی كۆبوونه‌وه له مه‌ودای زه‌مانیی جۆراوجۆردا و سه‌ره‌نجام به هێنانه گۆڕی درووشمی ” ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام، وه‌دی دێ مافمان“، ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵیان نیشان دا و له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌زدا، له ١٥ شاری ئێران ده‌نگیان هه‌ڵبڕی. ئه‌وان پێشتر له مانگی پووشپهڕیشدا هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ڕێك له باروودۆخێكدا كه ڕه‌نگی خوێنه ڕژاوه‌كانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هیشتا به شه‌قامه‌كانه‌وه دیار بوو، له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا له زمانی “یه‌كیه‌تیی سه‌رتاسه‌ریی خانه‌نشینان“ه‌وه ڕایانگه‌یاند كه: “خواستی خانهشنینان بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، بێجگه‌له نیشانه‌ی بوێری و دلێری خانه‌نشینانی شه‌ریفی ئه‌م وڵاته، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌ژێر گوشاری هه‌زینه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی تهوهرۆمدا، وه‌گیان هاتوون“. خانه‌نشینان له ئاستی ملیۆنیدا توانای دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیانیان نییه و به‌شێكی گه‌وره له هه‌ژارترین توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكدێنن. ئه‌وان به‌نیسبه‌ت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی قیمهتهكان و خراپتر بوونی باروودۆخی ژیانیان وه‌زاڵه هاتوون و به‌رده‌وام ڕایانگه‌یاندووه كه له به‌رامبه‌ر هێرشێك كه ده‌كرێته سه‌ر ژیانیان و له به‌رامبه‌ر گوێی كه‌ڕی به‌رپرسانی ڕژیم، هیچ ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له هاتنه سه‌ر شه‌قام و پته‌وتر كردنی خه‌باته‌كه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌وان به‌رده‌وام دژبه گرانی، هاتنه‌خواره‌وه‌ی بێوێنه‌ی توانای كڕین و سفره‌ی به‌تاڵی خانه‌نشینان، ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌وان هه‌ڵبه‌ت به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه “گوێی به‌رپرسان كه‌ڕ و چاویشیان كوێره”. ئه‌وان ئێستا و بۆ جارێكی دیكه، ڕێگاچاره، ته‌نیا له هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان دا ده‌بینن. ئه‌وان به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڕژیم و ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی، له‌جیات به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دزان و گه‌نده‌ڵان، موعه‌لیمانی عه‌داڵه‌تخواز، خانه‌نشینان، كرێكاران، ژنان، په‌راوێزنشینان، منداڵانی كار و كۆڵبه‌ران، ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان. به ئه‌زموون بینیویانه، له باروودۆخێكدا كه كۆرۆنا ملیۆنان مرۆڤی خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه و ئه‌وان ناچارن هه‌م له‌گه‌ڵ برسیه‌تی و هه‌م له‌گه‌ڵ كۆرۆنا به‌شه‌ر بێن، چلۆن مه‌جلیسی ڕژیم پاش كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، سه‌رداری تیرۆریستی ئه‌م ڕژیمه له لایه‌ن تیرۆریسته ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا، په‌سندی كرد كه له ماوه‌ی دوو مانگدا، بودجه‌ی سپای قۆدس، ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌باته سه‌رێ. واته هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه پێیه‌كی له شه‌ڕ و كێشمه‌كێشه خوێناوییه‌كان دایه و به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی به‌رزه‌فڕانه‌ی ڕژیمه و پێیه‌كی دیكه‌شی له‌ناو ئاژاوه‌كانی ناوچه‌كه دایه و حه‌فته‌ی ڕابردوو دیسان نوێنه‌رانی مه‌جلیس، له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تازه‌دا، خوازیاری دانی ئیعتباراتی زیاتر به هێزه‌كانی قۆدسی سپا له ڕێگه‌ی وڵاتی عێراق و دیاری كردنی ماڵیات به‌سه‌ر كاڵای ئه‌مریكایی هاورده‌كراو دا بوون. دیسان له بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٠دا، سه‌همیه‌ی ئۆرگانه ئه‌منی و نیزامی و دامه‌زراوه‌كانی په‌ره‌پێده‌ری خورافات، ملیاردها دۆلاریان بۆ ته‌رخان كرا و هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌وانه له باروودۆخێك دان كه سه‌رۆكی ناوه‌ندی خانه‌نشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕایگه‌یاندووه كه: “به‌داخه‌وه، زۆر جێگای شه‌رمه كه به‌رپرسان ڕێگه‌یان داوه كه خانه‌نشینان بۆ دابین كردنی پێداویستیهكانیانی ژیانیان ڕوو بكه‌نه سواڵ كردن“. ناوبراو هۆشدار ده‌دات كه “هه‌موو ڕۆژێ به ژماره‌ی ئه‌و خانه‌نشین كراوانه‌ی كه به‌خاتری دابین كردنی ده‌رمانی منداڵه‌كانیان ناچارن سواڵ بكه‌ن، زیاد ده‌بێت“. ئه‌م ڕژیمه به‌جۆرێك ملیۆنان خانه‌نشینی خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه كه ئه‌وان، له‌جیاتی ئه‌وه‌یكه له ئارامشدا، ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوویی خۆیان تێپه‌ڕێنن و به‌تایبه‌ت له باروودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، كه ده‌بوو كۆمه‌ڵگا یارمه‌تیده‌ری به‌ساڵاچوان بێت، ناچاریان ده‌كا، بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌ژاریی بێ‌سنوور نه‌یانكاته قوربانی، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له ڕاستیدا، خانه‌نشنان نه‌ته‌نیا بوونه هێزی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زایه‌تی له مانگه‌كانی به‌ر له ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و له خودی ئه‌م ئاخێزه‌دا و پاشان له ئاخێزی شكۆداری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به‌ڵكوو له ئێستاشدا بوونه‌ته یه‌كێك له پایه‌كانی دیفاع له ناڕه‌زایه‌تی و پشتیوانی له خه‌باتی كرێكاران، موعهلمان و خوێندكاران. ئه‌وان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتی پشتیوانی له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، به‌ئاشكرا ئه‌م په‌یامه به چینی كرێكار ده‌گه‌یێنن كه خانه‌نشینانی ئه‌مڕۆ، هه‌مان حهقدهستوهرگرانی دوێینێن. بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نه‌پسێنی نێوان ئه‌وان و ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كانه.
نابێ له‌بیربچێته‌وه كه نه ته‌نیا خانه‌نشینان، به‌ڵكوو كرێكارانی هه‌فت ته‌په، فولادی ئه‌هواز، هێپكۆی ئه‌راك، پێترۆشیمییهكان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن و زۆرێك له كرێكاران له به‌شه ده‌وڵه‌تیه‌كاندا، له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر دان. له به‌ره‌یه‌كدا چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، به گشت ناكۆكی و كێشمه‌كێشه‌كانی نێوانیانه‌وه، به‌ڕێز بوون و له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌رته‌شی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ڕاوه‌ستاون، كه له‌پێناو دارونهداریان‌دا، ده‌ستیان داوه‌ته نه‌به‌رد. به‌ڵام ئه‌م نه‌به‌رده، به‌شێك له خه‌باتی چینایه‌تیی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه كه به چاره‌نووسی گشت چینی كرێكار و ملیۆنان مرۆڤی په‌راوێزخراوه‌وه، گرێ دراوه.