له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری “ڕه‌ئسولعه‌ین” له باكووری سوورییه، لانیكه‌م ٤ كه‌س له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژی شه‌ممه له بازاڕی سه‌وزه‌ی ئه‌مشاره له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه و له نزیك سنووری توركییه ڕوویداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوچه سنوورییه‌كانی توركییه له‌گه‌ڵ سوورییه، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه به‌رده‌وام شایه‌تی ڕوودانی ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی بارودۆخی ناوچه‌كه بووه.