به هه‌زاران كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی له هێند ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به یاسای چاكسازی له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان له خواردن گرت.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی داوا له ده‌وڵه‌تی هێند ده‌كه‌ن كه سێ خاڵی یاسای چاكسازی له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر بازاڕ چاودێری نه‌كات هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وتووێژی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كانی كه‌شاوه‌زران هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه و زیاتر له سێ حه‌فته‌یه كه به هه‌زارن كه‌شاوه‌رزی ناڕازیی له په‌ڕاوێزی شاری دێهلی نه‌و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه. جووتیارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتن.