رۆژیشه‌ممه یه‌كی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌ره‌ستی كاك مسته‌فا مه‌ولودی جێگری سكرتێری گشتی حیزب، سه‌ردانی مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمهلهیان كرد و له گه‌ل هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌رستی ئیبراهیم عه‌لیزاده، ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه، كۆبونه‌وه.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ر دوولا هه‌لسه‌نگاندنی خۆیان بۆ بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای كوردستان و ئێران باس كرد. بۆچونه‌كان له یه‌كتر نزیك بوون و ئالوگۆری بیر‌ورا ههلسهنگاندنهكانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
بابه‌تێكی دیكه كۆبونه‌وه‌كه باس كردن له سه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌رانه بوو كه چاوه‌روان ده‌كرێ له سه‌ر به‌ستێنی گۆرانكاریه‌كان له ئاستی سه‌راسه‌ریدا ، له كوردستان بێنه ئاراوه. هه‌ردوولا باری سرنج و بۆچونی خۆیان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باس كرد و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه پێویسته به ئاماده‌یی و به ووشیاریه‌وه به‌ره‌و رووی ئه‌و ئه‌گه‌رانه ببینه‌وه و له‌و پێوه‌نده‌دا بۆاری دیاریكراو بۆ هاوكاری له پێناوی سه‌رخستنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێش و ئازهرهكانی خه‌لك، له ده‌ست نه‌ده‌ین.
دوایین به‌شی گوفتوگوكان باس له سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی هێزه سیاسیه‌كانی ئوپوزسیونی نیشته‌جێ له هه‌رێمی كوردستان بوو. له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بریاردرا پێوه‌ندێكی كاراتر له پێناوی پووچه‌ل كردنه‌وه‌ی پێلانهكانی كۆماری ئیسلامی ئیران له نێوان هه‌ردوولا دابمه‌زرێ و ورده‌كاریه‌كانی قسه‌ی لێكرا.
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران)
٢ ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩ ی هه‌تاوی