له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كانی “مه‌لا شێخ، شینوێ، بێزێلی” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، زیاتر له ١٥٠ هێكتار له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ئه‌م ناوچانه سووتان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئاگره كه خه‌سارێكی زۆری له ژینگه‌ی ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت گه‌یاندووه له لایه‌ن خه‌ڵكی خۆبه‌خشه‌وه، دوای دوو ڕۆژ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای داواكاری به‌رده‌وام له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بۆ خامۆش كردنی ئاگره‌كه، هیچ هه‌وڵێك له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نه‌دراوه.