ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، پتر له ٤ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووش بوون به كۆویدی ١٩ له وڵات‌دا شناسایی كراوه و كۆی گشتیی نه‌خۆشانی كۆویدی ١٩ له ئێران گه‌یشتووه‌ته ٤٨٣ هه‌زار و ٨٤٤ كه‌س. به‌وته‌ی ئه‌م وته‌بێژه، له شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٣٩ كه‌س له تووش بووانی ئه‌م ویرووسه گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و كۆی گشتیی گیان به‌خت كردووانی ئه‌م په‌تایه گه‌یشتووه‌ته ٢٧ هه‌زار و ٦٥٨ كه‌س. له هه‌مان حاڵ‌دا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی عیلمیی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له ئۆستانی تاران، وتوویه‌تی: ” ئۆستانی تاران باروودۆخی سووریشی تێپه‌ڕاندووه. توانای گیرۆیی ویرووسهكه ٣ تا ٩ به‌رابه‌ر زیادی كردووه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بڕۆنه سه‌فه‌ر و تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بن، ئیتر ته‌ختی به‌تاڵمان بۆ ده‌رمانیان نییه”. ئه‌و وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌ختی به‌تاڵیان بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا نییه، ڕایگه‌یاند كه: “باروودۆخی باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ش له تاران خراپتره”. مۆحسێن هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی شۆرای ئیسلامیی شاری تاران له په‌یامێكی تویتێریدا هۆشداری دا كه: “تاران له یه‌ك قهدهمیی سۆنامیی مه‌رگی كۆرۆنا دایه“. به باوه‌ڕی كارناسان، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووش بوون و مه‌رگ به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ كه له حه‌فته‌ی سێهه‌می مانگی خه‌رمانانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه، به‌هۆی ڕێوڕه‌سم و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بیی مانگی موحه‌ڕه‌م و زیاد بوونی سه‌فه‌ر له ته‌عتیلاتی ئه‌و مانگه‌دا بووه.
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تیی ته‌ندرووستیی ڕژیم له حاڵێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر محه‌ممه‌د ڕه‌زا مه‌حبووب فه‌ر، ئه‌ندامی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “جیهانی سه‌نعه‌ت” ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاماری كۆرۆنا “ئه‌ندازیاری” كراوه و ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیه‌وه یه‌ك بیسته‌می ئاماری ڕاسته‌قینه‌یه. به‌ر له‌وه‌ش حه‌مید سووری، ئه‌ندامی “ستادی میللی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆرۆنا” له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، دانی به‌وه دانا كه ” ئاماری تووش بووان به كۆرۆنا له ئێران پتر له ٧ هێنده و نیوی ئه‌و ئامارانه‌ن كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشته‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ“. به پێی ئه‌و ئامارانه‌ش كه له‌م دوایانه‌دا، سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكان بۆ “بی بی سی فارسی“یان ناردووه، تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ، ٤١ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌سی تووش بوو به كۆرۆنا ته‌نیا له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ئه‌و ڕێژه‌یه سێ به‌رابه‌ری ئاماری ڕه‌سمییه.
نهێنیكاریی له‌ئه‌نقه‌ستی سه‌ڕانی ڕژیم سه‌باره‌ت به ڕاستییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گوازرانه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه و پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئێران، موقاومه‌ت له به‌رامبه‌ر خواستی داسه‌پاندنی به‌ربه‌ستی جیدی و ڕانه‌گرتنی ڕێوڕه‌سم و كۆبوونه‌وه‌ی ئایینی، ناتهباوێژیی ئاشكرای سه‌رانی ڕژیم سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ویرووسه و كۆنتڕۆڵ كردنی، هه‌مووی ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی كۆرۆنادا، هیچ نه‌خشه ڕێگایه‌كی ڕوونی نییه. سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا، كه ئه‌م ویرووسه سه‌ری هه‌ڵداوه، هیچكات نه تێست وه‌رگرتنی چالاك، به ئامانجی شوێن گرتن و قه‌ره‌نتینه‌ی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان و پساندنی زنجیزی گواستنه‌وه‌ی ویرووسهكهیان گرتووه‌ته به‌ر و نه قه‌ره‌نتینه‌ی شار و شوێنه گشتیه‌كان و ڕاگرتنی ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌ی مه‌زهه‌بییان، به‌جیدی ئه‌نجام داوه و به‌كرده‌وه، ڕێگایان ئاواڵه هێشتووه‌ته‌وه تا جهمعیهتێكی یه‌كجار زۆرتر له خه‌ڵك گیرۆده‌ی ئه‌م ویرووسه بن و ژماره‌یه‌كی زیاتریش گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن. به پێی یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم، ته‌نیا كه‌سانی پڕمه‌ترسی كه به‌ئاشكرا، نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی كۆرۆنایان پێوه‌دیاره، به‌ركه‌وتووی تێستی بێبه‌رامبه‌ر ده‌بن و باقی كه‌سانێك كه گومانی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌یان له‌سه‌ره تێستیان لێوهرناگیرێ، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به پێی داتاكانی زانستیی پزیشكی، پتر له ٧٠ له‌سه‌دی نه‌خۆشانی كۆرۆنا كه‌سانێكن كه به شێوه‌ی سووك تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتوون و ده‌شتوانن نه‌خۆشیه‌كه بۆ كه‌سانی دیكه بگوازنه‌وه. “ڕێكار“ی وه‌زاره‌تیی ته‌ندرووستیی ڕژیم، بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه له تووش بووان، ته‌نیا ئامۆژگاریی ته‌ندرووستیی بووه، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه شه‌پۆله‌كانی په‌یتا په‌یتای بڵاوبوونه‌وه ئه‌م ویرووسه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌رگ، نیشانی ده‌دات كه به‌و ئامۆژگاریانه، به‌ر به تووش بوونی جه‌معیه‌تی سالم به‌م نه‌خۆشیه ناگیرێ.
له باروودۆخێكدا كه به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم ته‌نیا كه‌سانی پڕمه‌ترسی، كه به‌ئاشكرا نیشانه‌كانی تووش بوون به كۆرۆنایان پێوه‌دیاره، به‌خۆڕایی تێست ده‌كات، خاوهنكاران و سه‌رۆكی ئیداره‌كانی به‌شی خسووسی و ده‌وڵه‌تی، به‌و مه‌رجه مه‌ره‌خه‌سی ده‌ده‌ن به‌و كرێكار و پێرسۆنێلانهی كه گومانی تووش بوون كۆرۆنایان له‌سه‌ره، كه به‌ڵگه‌ی تێستهكهیان ته‌حویل دابن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كه‌سانێك كه به‌ركه‌وتووی تێستی بێبه‌رامبه‌ر له ناوه‌نده تهندرووستیهكاندا نابن و توانای دانی ههزینهكهیان نییه، به‌حاڵی خۆیان ڕه‌ها بكرێن. كه‌وابوو هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه و مه‌رگی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌ت له شوێنی كار و بنه‌ماڵه، سیاسه‌تی خودی ڕژیمی كۆماری ئسلامییه. له‌ژێر ئه‌م باروودۆخه‌دا هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌سه‌كان له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنادا،به ئیختیاری خۆیان نییه، به‌ڵكوو سه‌رچاوه‌گرتوو له جه‌بری ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ته. كاتێك كرێكارێك به شێوه‌ی سووك تووشی كۆرۆنا ده‌بێ، له ئیمكانی تێستی بێبه‌رامبه‌ر بێبه‌ریه و هه‌زینه‌ی تێست وه‌رگرتن له نه‌خۆشخانه‌كانه خسووسیه‌كانی نییه و به‌و مه‌رجه‌ش له سه‌ر كار مه‌ره‌خه‌سی پێده‌درێ كه به‌ڵگه‌ی تێستی ویرووسی كۆرۆنای ته‌حویل دابیت. كه‌وابوو هیچ چاره‌یه‌كی نییه بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه بسازێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌گینا مه‌ترسیی برسیه‌تی هه‌ڕه‌شه له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی مرۆڤه‌كانی، خستووه‌ته ژێر چه‌پۆكی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆی و قازانج په‌ره‌ستیی سه‌رمایه‌داران. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی، به‌تایبه‌ت حه‌سه‌ن ڕووحانی، هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووش بوون به كۆرۆنا، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕه‌چاو نه‌كردنی ڕێكاره ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێناسه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه سه‌رانی ڕژیم به نهێنكاری، درۆنانه و ئه‌منییه‌تی كردن بواری زانیاری گه‌یاندن، دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیی پێویست بۆ تێست وه‌رگرتنی چالاكی كه‌سه‌كان و دابین نه‌كردنی پێداویستیه ئابووریه‌كانی قه‌ره‌نتینه و نه‌ڕۆشتنی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ شوێنی كار، هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی ویرووسی كۆرۆنان.