له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان بە هێرش کردنە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنیی بە ناوی “پەروین ئەدوایی”، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم، پاش پشکنینی ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووه. شایانی باسه، “پەروین ئەدوایی”، لە چەند ساڵی ڕابروودا، لە بوواره‌كانی ژنان و منداڵان و ژینگەپارێزی لە شاری مەریواندا، کار و چالاکی ئه‌نجام داوه.