کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دامه‌زراندنی فه‌قێ وه‌ك موعه‌لیمی مه‌دره‌سه‌‌، درێژه‌ی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی”ی ڕژیمه‌

20200925 105412

لهگهڵ دهستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و ڕاگهیاندنی گهڵاڵهی دامهزراندنیفهقێكانی حهوزهی عیلمیه‌” لهلایهن دهوڵهتهوهوهك موعهلیمانی وانهی مێژوو و زانستهكۆمهڵایهتیهكان، ڕۆژی پێنجشهممهسێی مانگی ڕهزبهر، دوو ئهنجومهنی زانسیتی، لهڕێگهی بڵاوكردنهوهی بهیانییه، ناڕهزایهتیی خۆیان لهئاست بهكردهوهدهرهاتنی ئهم گهڵاڵهیهی دهوڵهت دهربڕی. “ئهنجومهنی زانستیی مامۆستایانی زمان و ئهدهبییاتی فارسیبهنوێنهرایهتی لهلایهن مامۆستایانی ئهم ڕشتهیهلهههموو زانكۆكانی ئێران، و ههروههائهنجومهنی زانستی كۆمهڵایهتی و مێژوویی، لهئاست وهرگرتنی فهقێكانی پلهی ٢ و ٣ی حهوزهی عیلمییه وهك كارناس و كارناسی باڵای ڕشتهی زمان و ئهدهبییاتی فارسی و زانستی كۆمهڵایهتی و مێژوویی لهلایهن وهزارهتی ئامووزش و پهروهرشهوه،ناڕهزایهتیان دهربڕی و مهحكوومیان كرد. لهو بهیانییهیانهدا ئاماژهبهقووڵ بوونهوهی ناكۆكیی نێوانحهوزهو زانكۆكراوهو ڕایانگهیاندووهكه‌ “دامهزراندنی فهقێكانی حهوزهلهپێگهیهكدا كهزاست و شارهزاییان نییه، ناكۆكیهكانی نێوان حهوزهو زانكۆ پهرهپێدهدات و دامهزراندنی فهقێكان لهجیات مامۆستایانی مێژوو و زانستهكۆمهڵایهتیهكان جێگای نیگهرانییهو بێ بایهخ بوونی ڕشتهكانی زانستی كۆمهڵایهتی و مێژوویی و زمان و ئهدهبییاتی فارسیی لێدهكهوێتهوه‌”.

ههڵبهت ئهم ههوڵهی ڕژیم، بابهتێكی تازهنییه‌. كۆماری ئیسلامی ههر لهسهرهتای هاتنهسهر كارییهوه، بهفهرمانیقهڵهمهكان بشكێننی خۆمهینی و گهڵاڵهی كۆنهپهرستانهو دژهئینسانییئینقلابی فهرههنگی، دهستی كرد بهلهسهر كار لابردنی مامۆستایانی زانكۆ و موعهلیمان و خوێندكارانی خهباتكار و پێشڕهو و لهدژایهتی لهگهڵ بنهماكانی زانست، ههوڵی دا خورافاتی ئایینی لهژێرناوی زانست، بهسهر كتێبهدهرسیهكان و مهدرهسهو زانكۆكان دا بسهپێنێ. لهسهردهمی سهرۆكایهتیی محهممهد خاتهمیی ڕێفۆرمخواز، چ ئهوكات كهسهرۆكیوهزارهتی فهرنگ و ئیرشادی ئیسلامیبوو و چ دواتر كهچووهسهر كورسیی سهرۆك كۆماری، دهستیان دایهسڕینهوهو سانسۆڕ و تیرۆر وقهتڵی زنجیرهییخاوهنانی زانست و قهڵهم و بهسهدان نووسهر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ و موعهلیمیان كوشت و زیندانیان كردن. بهڵام بێگومان، نهیانتوانی خورافات و كۆنهپهرستی بهسهر زانكۆ و ناوهندهزانستییهكاندا زاڵ بكهن.

عهلی خامنهیی زۆر جار، كینهو نهفرهتی خۆی لهئاست تهوهر و وانهی زانستهمرۆییهكان لهزانكۆكان دهربڕیوهو لهگهڵ قۆرئان و بنهماكانی ئیسلام بهناتهبا و بهپێی فهلسهفهی ماتریالیستی پێناسهی كردوون و بهله‌‌فزێكی ڕهزیلانهی ئاخوندییهوه، وتوویهتی كه ئهوانه‌‌ بنهمای حهیوانییان ههیه‌. ئهو بهردهوام لهسهر ئیسلامی كردنی ناوهرۆكی كتێبهدهرسیهكان و كهش و ههوای زانكۆ و مهدرهسهكان تهئكیدی كردووهو گهلێك فهرمانی لهم پهیوهندهدا دهركردووه‌.

دامهزراندنی فهقێكانی حهوزهی عیلمیهلهئیدارهو باقیی دامهزراوهكان، بهئامانجی كۆنتڕۆڵ و ههوڵ بۆ ئیسلامی كردنیان، دیاردهیهكی تازهنییه‌. ئهو گهڵاڵهیهساڵانێكی زۆرهتهنانهت لهوهزارهتخانهكانی وهك نهوت و سهنعهت و وزهو باقی دامهزراوهكانی دیكهكهله بواری تێكنیكی و فهننیهوهچالاكی دهكهن، بهكردهوهدهرهاتووه‌. هێندێك لهبهرپرسانی مهجلیسی ئیسلامی پێشتر باسیان لهدامهزرانی ههزار و ٨٠٠ فهقێ لهوهزارهتی نهوت، بهحقووق و مهزایای بان، لهژێرناوی چالاكی بۆ یهكپارچهكردنی فهرههنگی ئیسلامی، كردبوو. بهڵام لهماوهی دوو ساڵی ڕابردوودا و بهتایبهت پاش ئاخێزهكانی مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، گهڵاڵهی دامهزراندنی فهقێكان لهوهزارهتی ئامووزش و پهروهرش، بهشێوهی جیدیتر هاتووهتهگۆڕێ. ساڵی ڕابردوو جێگری فهرههنگیی تهبلیغیی حهوزهكانی عیلمییهڕایگهیاند كه‌: “پێشتر فهقێكان تهنیا ڕێگهیان پێدرابوو كهلهسێ ڕشتهدا دهرس بڵێنهوه‌. بهڵام ئهمساڵ بههیمهتی ستادی هاوكاری و ناوهندی پهروهردهیموبهلیغی موعهلیم، فهقێكانی حهوزهی عیلمییهدهتوانن له٨ ڕشتهدا، لهئهزموونی دامهزران بۆ پیشهی موعهلیمی بهشداری بكهن و دابمهزرێن“.

بهڵام كۆماری ئیسلامی سهرهڕای تهرخان كردنی ههزینهی كهڵان و ئهنجام دانی جهنایهتی بێ ئهژماری وهك قهتڵی ڕووناكبیران و نووسهران و ئهشكهنجه، زیندان، دهركردنی بهردهوامی موعهلیمان و خوێندكاران، لهههوڵی ٤٠ ساڵهیدا بۆ داسهپاندنی كلتووری پرتووكاوی ئیسلامی بهسهر زانكۆ و مهدرهسهكان، بهئامانجی زاڵ بوون بهسهریاندا لهژێرناوییهكگرتوویی حهوزهو زانكۆ، لهگهڵ شكست بهرهوڕوو بووهتهوه‌. ئاشكرایهكهئاسۆ و دوورنهمای خورافیی وهها كلتوورێكی سهدهكانی ناوهڕاست، ناتوانێ لهبهرامبهر پێشكهوتن و گهشهی زانستهسرووشتی و كۆمهڵایهتییهكان كهلهحهقیقهتی ماددیی كۆمهڵگاوهسهرچاوهیان وهرگرتووه، خۆڕابگرێ. سهرانی ڕژیم باش دهزانن كهنهیانتوانیوهنهسڵهكانی پاش ڕاپهڕینی ڕێبهندانی ٥٧ی ههتاوی بهو كلتوورهیان ڕابێنن و دان بهوهدادهنێن كهباوهڕهئایینیهكانیان لهكۆمهڵگادا ڕۆژ بهڕۆژ لاوازتر دهبێت و مزگهوت و حسێنییهكانیان، چۆڵتر و بێ ڕهونهقتر دهبێت.

ئامانجی كۆماری ئیسلامی لهپهسهند كردن و بهكردهوهدهرهێنانی گهڵاڵهی دامهزراندنی فهقێكانی حهوزهی عیلمیهو بهڕهسمی ناسینیپلهی دوو و سێی حهوزه، وهك كارناس و كارناسی باڵای ڕشتهكانی زمان و ئهدهبیاتی فارسی و زانستی كۆمهڵایهتی و مێژوویی، سهرهڕای سڕینهوهو وهلانانی موعهلیمهخهباتكار و پێشڕهوهكان و دانانیئاخوندی موعهلیملهجیاتیان، ههوڵێكی ئهمنیهتیهبۆ كۆنتڕۆڵ كردنی زیاتری كهش و ههوای ناوهندهكانی فێركردن. ئهم گهڵاڵهیهلهڕاستیدا، درێژهدهریئینقلابی فهرههنگییدژهمرۆیی كۆماری ئیسلامییهكهلهو ڕێگهوهههزاران موعهلیم و مامۆستای زانكۆ و خوێندكاریان دهركرد و خستیاننهژێر چاوهدرییهوه‌. ئهركیئاخوندی موعهلیم، سهرهڕای تهبلیغ بۆ كۆماری ئیسلامی و بهلاڕێدابردنی مێژووی واقعی كۆمهڵگا و وتنهوهی خوارافاتی مهزههبی، كهخۆشی دهزانێ بڕهوێكی وای نهماوه، سیخوڕی كردنهدژبهخوێندكاران و موعهلیمان لهفهزای مهدرهسهكاندا‌. لهبهر ئهوهیكهڕژیم دهبینێ كهخوێندكاران و موعهلیمان لهجهرهیانی ناڕهزایهتیی جهماوهری لهماوهی چهند ساڵی ڕابردوودا دژبهڕژیمی ئیسلامی دهور و نهخشێكی بهرچاو و كاریگهریان بووه‌. لهماوهی ساڵیانی ڕابردوودا بزووتنهی ناڕهزایهتیی موعهلیمان، هاوكات لهگهڵ مانگرتن و ناڕهزایهتیی بزووتنهوهی كرێكاری و باقیی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكان لهئاست سهرتاسهریدا، لهپێناو داخوازیی سیاسی و پیشهیی، بهردهاوم لهئارادا بووه‌. كهوابوو بێگومان، بهكرێگیراوان و دهست و پهیوهندهكانی كۆماری ئیسلامی لهناوهندهكانی فێركردندا، لهژێر ناوی موعهلیم ناتوانن دهنگی ناڕهزایهتی موعهلیمان و خوێندكاران كپ بكهن و ناڕهزایهتی دژبهكۆماری ئیسلامی درێژهی دهبێت.