ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، ساڵی خوێندنی ١٣٩٩ – ١٤٠٠ به ڕه‌سمی ده‌ستیپێكرد و خوێندكاران له هێندێك له شاره‌كان و چه‌ندین ناوچه‌ی تاران ڕه‌وانه‌ی مه‌دره‌سه‌كان كران. له‌م ڕۆژه‌دا حه‌سه‌ن ڕووحانی له باروودۆخێكدا فه‌رمانی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ده‌ركرد كه شه‌پۆلی دووهه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ڕۆژانه سه‌دان كه‌س ده‌كاته قوربانی. كرانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی مه‌دره‌سه‌كان له حاڵێكدا ڕاگه‌یه‌ندرا كه پێشتر سه‌رۆكی كۆی گشتیی ڕێكخراوی نیزامی پزیشكی، له نامه‌یه‌كدا بۆ ستادی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆرۆنا، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه “كرانه‌وه‌ی حزووریی مه‌دره‌سه‌كان” له‌گه‌ڵ باروودۆخی گشتگیر بوونی كۆرۆنا و وه‌زعییه‌تی سووری زۆرێك له ناوچه‌كانی وڵات یه‌ك ناگرێته‌وه، له ئاست ڕوودانی “كاره‌ساتێكی مرۆیی” هۆشداری دابوو. ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی تاران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك له ئاست كرانه‌وه‌ی پێشوه‌خت و به‌په‌له‌ی مه‌دره‌سه‌كان هۆشداری دا و دواهاتی ئه‌م بڕیاره ههڵنهسهنگێندراوهی خسته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی وڵات. ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی تاران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی له‌ئاست كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و كه‌وتنه مه‌ترسیی گیانی موعه‌لیمان و خوێندكاران، به‌نیسبه‌ت سڵامه‌تی پتر له ١٥ ملیۆن خوێندكار و پتر له یه‌ك و نیو ملیۆن موعه‌لیم هۆشداری دا.
ئه‌گه‌ر له ساڵانی ڕابردوودا، به‌ده‌ر له ملیۆنان منداڵی كار كه له كارگه و كۆرهخانه و زه‌ویه كشت و كاڵیه‌كان خه‌ریكی كاری مزدین تا بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان دابین بكه‌ن و به‌ده‌ر له منداڵانی سه‌رشه‌قام كه به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتیه‌وه له چه‌رخه‌ی خوێندن چوونه ده‌رێ، له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا، گوڕوتینی منداڵان و تازه‌لاوان و لاوانێك كه توانیبوویان بڕۆنه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس، هێمایه‌كی تازه‌ی به كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشی، به‌ڵام له‌مساڵدا هیچ هه‌واڵێك له‌وانه‌ش نییه. له ژێر سێبه‌ری دێوه‌زمه‌ی كۆرۆنا و به‌هۆی داماویی كۆماری ئیسلامی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه، ده‌سپێكی ده‌رس و مه‌دره‌سه، نه ته‌نیا هیچ گوڕوتینێكی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێناوه، به‌ڵكوو ترس و نیگه‌رانیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و نێوه‌دا بنه‌ماڵه كرێكاری و كه‌م داهاته‌كان، ته‌نیا له‌گه‌ڵ دێوه‌زمه‌ی كۆرۆنا به‌ره‌وڕوو نین، به‌ڵكوو دێوه‌زمه‌ی بێكاری، هه‌ژاری و گرانی و حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری، ترسناكتر له كۆرۆنا، ژیان و بوون و نه‌بوونیانی خستووه‌ته ژێر چنگی خۆیه‌وه. له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رده‌وامی ئه‌رزشی ڕیاڵ له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، قیمه‌تی كه‌ره‌سته‌ی نووسین چه‌ند به‌رابه‌ر چووه‌ته سه‌رێ و دابین كردنی پێداویستیی منداڵان بووه‌ته نیگه‌رانیی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه كه‌م داهاته‌كان. له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا هه‌زینه‌ی دابین كردنی سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان یه‌كجار چووه‌ته سه‌رێ. به پێی لێكدانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی ” شۆرای باڵای كار“، سهبهدێك كه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٨، له دانیشتنی سێ لایه‌نه‌دا، ٤ ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رئاورد كراوه، له هاویندا گه‌یشتووه‌ته ٦ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن و هه‌ر ئه‌و ههزینهیه به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌همی مه‌سكه‌ن له كهڵان شاره‌كان، خۆی له ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه چالاكانی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن كه هزینهی ژیان، سنووری ٩ ملیۆن تمه‌نی له مانگدا، تێپه‌ڕاندووه. له وه‌ها باروودۆخێكدا كرێكارێك ئه‌گه‌ر كاریشی وه‌گیر كه‌وتبێ، به حه‌قده‌ستی دوو ملیۆن تمه‌ن له مانگدا چۆن ده‌توانێ شه‌هریه و هه‌زینه‌ی جل و به‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی نووسینی منداڵانی دابین بكات. له لایه‌كی دیكه‌وه له حاڵێكدا كه ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی له ئاست دابین كردنی بێبه‌رامبه‌ری ماسك و مادده‌ی گه‌ندبڕ كردن له مه‌دره‌سه‌كان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، هه‌زینه‌ی ئه‌م پێداویستیانه‌ش كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌كان. هه‌زینه‌ی مانگانه‌ی ماسك بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه دوو منداڵی ده‌نێرێته مه‌دره‌سه، ئه‌گه‌ر له‌مانگێكدا منداڵه‌كانیان ٢٠ ڕۆژ بڕۆنه مه‌دره‌سه، ده‌كاته ٥٢ هه‌زار تمه‌ن. كه‌وابوو منداڵانی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له په‌یوه‌ست بوون به له‌شكری مه‌زنی منداڵانی كار بۆ نامێنێته‌وه. هه‌ربۆیه ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به په‌ره‌وه‌رده و بارهێنان، زیاتر له جاران، چینایه‌تیتر ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و باروودۆخه فهلاكهتبارهی كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی داسه‌پاندووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌م ڕژیمه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامرازی پۆلیس و هێزی ئه‌منی، كه‌ش و هه‌وای شوێنه‌كانی فێركردنی ئاوێته‌ی ئایین و خورافات و بیری پرتووكاو كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ناكۆكیی چینایه‌تی، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له نیزامی فێركردندا له لایه‌ن ڕژیمه‌وه به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێده‌درێ، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه، به‌هۆی جۆش و خرۆشی خه‌بات بۆ گۆڕینی ئه‌م باروودۆخه، ئاسۆیه‌كی ڕوون و هیوابه‌خش به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵگا كراوه‌ته‌وه. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به په‌ره‌پێدانی وتاری تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له كۆماری ئیسلامی، وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌رزتر كردووه‌ته‌وه. درێژه‌ی بێ وه‌ستانی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری، به‌تایبه‌ت مانگرتنی شكۆداری كرێكارانی هه‌فت ته‌په و مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و گاز وپێترۆشیمی و درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، پایه‌داری و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر هێرشی هاوسار پساوی ڕژیم، نیشانه‌ی به‌رچاوی قۆناغێكی نوێیه له ژیانی چینی كرێكار و بێبه‌شانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا.
موعه‌لیمانی خه‌باتكاری ئێران، سه‌ره‌ڕای گوشاری هه‌ژاری و سه‌ركوت، به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری و به‌رده‌وامیان، ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاویان له بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا نواندووه. خه‌باتی موعه‌لیمان له‌ژێر كارگه‌ریی ڕه‌وتی ناو كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت ئاخێزهكانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، پۆتانسیه‌ل و توانای خۆی بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵگا نیشان داوه و به پێداگری له‌سه‌ر خواستی خوێندنی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو منداڵان و نه‌مانی هه‌ڵاواردن و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان بۆ سه‌رووی هێڵی هه‌ژاری و خواستی ڕێگری له كاڵایی بوونی فێركردن و ده‌رمانی بێبه‌رامبه‌ر، به‌كرده‌وه، خواستی كرێكاران و به‌شێكی به‌رین له توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگای هێناوه‌ته گۆڕێ. موعه‌لیمان، به‌سه‌ره‌نجدان به پێگه و وه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تیان و به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه له ڕێگه‌ی ملیۆنان خوێندكاره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا هه‌یانه، به هێزێكی كاریگه‌ر له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی داهاتوودا دێنه ئه‌ژمار. موعه‌لیمان بۆ وه‌دیهێنانی خواسته‌كانیان له مه‌سیری یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ باقی به‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه و ئه‌زموونی یه‌كجار به‌نرخیان له‌بواری سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌ده‌ست هێناوه.
له باروودۆخێكدا كه چینی كرێكار به مانگرتنی شكۆداری خۆی و مۆعهلیمان وه‌ك به‌شێك له‌و چینه و به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا، به خه‌باتی خۆیان، ئاسۆیه‌كی هیوابه‌خشیان به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵگای كردووه‌ته‌وه، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، گشت خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان بانگه‌شه‌ی پشتیوانی بێده‌ریغ و هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی موعه‌لیمان ده‌كات.
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
خه‌رمانانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی
سێپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی