بۆ په‌یوه‌ند دانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری به‌رهه‌مهێنان و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته، پێویسته چ بكرێ؟ له باردوودۆخی ئێستادا به‌ره‌و دوو مه‌سیر، پێویسته هه‌نگاو هه‌ڵگرین. یه‌كه‌م جێگیر كردنی خواست و درووشمی یه‌كگرتووی خه‌باتكارانه له‌ناو كرێكاران و دووهه‌م پێویسته كرێكارانی پێشڕه‌و و خه‌باتكار و ڕێبه‌رانی كرده‌وه‌یی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر په‌یوه‌ند بدرێن. به واتایهكیتر، نه‌بوونی درووشمی سه‌رتاسه‌ری و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی خه‌باتكارانه له نێوان كرێكارانی پێشڕه‌و و ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا، دوو به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كین له به‌رامبه‌ر سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وه و هاوئاهه‌نگ بوونی خه‌باتی كرێكاران. هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری پێویسته له باروودۆخی ئێستادا، له پێناو ڕه‌واندنی ئه‌و دوو به‌ربه‌سته سه‌ره‌كیه، هه‌وڵ بده‌ن.
كرێكاران پێویسته له بواره جۆراوجۆره‌كاندا درووشمی یه‌كده‌ست و واحیدیان بێت. واته درووشم گه‌لێك كه خه‌سڵه‌تی گشتی و به‌ربڵاویان بێت و خواسته‌كانیان له بواره جوارهوجۆرهكاندا به شێوه‌ی دیاریكراو، ئاشكرا بكات. یه‌كگرتوویی له خواست و درووشمدا، هه‌نگاوی سه‌ره‌كیه له هه‌موو جۆره یه‌كگرتنێكی خه‌باتكارانه‌دا. هه‌ركات كرێكارانی چه‌ندین كارخانه و ناوه‌نده‌ی به‌رهه‌مهێنان توانیویانه خواسته‌كانیان یكهنهوه یه‌ك و هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری له‌و به‌شه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتر په‌یوه‌ندیان گرتووه، كرێكاران توانیویانه خه‌باتێكی یه‌كگرتووانه به‌ره‌وپێش به‌رن. بۆ نموونه كرێكارانی پێشڕه‌وی به‌شی پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز، به پێداگری له‌سه‌ر خواسته هاوبه‌شه‌كانیان و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كرێكارانی په‌یمانیی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و هه‌روه‌ها به یارمه‌تیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئهپڵیكهیشێنه په‌یامنێره‌كان، مانگرتنێكی هاوئاهه‌نگیان له پتر له ٥٠ ناوه‌نده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه‌وان، له ١٢ ئۆستان، به‌ڕێوه‌برد.
هه‌ر ئه‌م ساده‌ترین شێوازه له یه‌كگرتوویی له ڕێگه‌ی خواست و درووشمی یه‌كده‌ست و هاوكات، ئه‌و ئیمكانه به كرێكارانی پێشڕه‌و ده‌دا تا وه‌ره‌ی هاوپشتی و وشیاریی چینایه‌تیی، ڕێكخستن و متمانه‌به‌خۆیی و باوه‌ڕ به هێزی چینی كرێكار، له‌ناویاندا پته‌وتر بێت. درووشمی یه‌كده‌ست و سه‌رتاسه‌ری، هاوكات له‌گه‌ڵ گشتگیربوونیان، ڕوون و دیاریكراویشن. خواست و داخوازییه‌كه كه ڕیشه‌ی له كێشه و گرفتی گشت كرێكاران دایه و له‌پێناو ڕه‌واندنی ئه‌م كۆسپانه، توانای گشت كرێكاران ده‌خات گه‌ڕ. هه‌موو كرێكاران بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه و وه‌رگرتنی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان، بۆ دابین كرانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رمانی، بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار، بۆ باشتری كردنی باروودۆخی كار، دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكارانی پێشڕه‌و، دژبه ده‌ركردن و بێكار كردنی كرێكارانی و هیتر، خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كرێكارانی پێشڕه‌و بتوانن له هه‌ر بوارێكدا درووشمێكی واحید له‌ناو كرێكاراندا جێ بخه‌ن، ئه‌وكات، ناڕه‌زایه‌تی له هه‌ر كارخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م یان ئه‌و ته‌وه‌ری دیاریكراو، ده‌توانێ به شێوه‌ی خواستێكی گشتی چینایه‌تی بێته گۆڕێ و گشت كرێكاران به ئامانجی پشتیوانی كردن و ده‌ور و نه‌خش نواندن له دیاری كردنی چاره‌نووسی ئه‌م خه‌باته، بێنێته مه‌یدان. له‌ناو خواستی كرێكاراندا، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا، پێویسته له‌سه‌ر خواستی دانی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كان تا ئاستی دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیانێكی ئینسانی، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێگری له ده‌ركردنی كرێكاران له لایه‌ن خاوه‌نكار، ئازادیی مانگرتن، ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی، دابین كردنی بیمه‌ی بێكاری و هیتر، پێداگری بكرێت. ئه‌م خواستانه، به كورتی، خواستی سه‌ره‌كیی كرێكارانه له‌م قۆناغه‌دا و به‌ستێنێكی گونجاویشیان هه‌یه بۆ ئه‌ویكه ببنه درووشمی خه‌باتكارانه‌ی گشت كرێكاران. هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیست و پێشڕه‌و پێویسته هه‌وڵ بده‌ن تا ئه‌م خواست و درووشمانه له ناو جه‌ماوری كرێكاردا جێگیر بكه‌ن. له جه‌ره‌یانی خه‌باتی ئێستا و بزووتنه‌وه‌ی موتالباتیی كرێكاران، زۆر جار، ناڕه‌زایه‌تی له كارخانه و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان، به هێنانه گۆڕێی هێندێك له‌و خواستانه ده‌سپێده‌كات، له وه‌ها باروودۆخێكدا پێویسته كار و چالاكیی ڕێكخراو ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ش خۆی هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كییه له پێناو یه‌كگرتوویی خه‌باتی كرێكاران و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه له ڕێگه‌ی ئه‌م درووشمه یه‌كده‌ست و واحیدانه، خه‌باتی كرێكاران له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، له ده‌وری خواسته سه‌ره‌كیه‌كانی گشت چینی كرێكار كۆبكه‌ینه‌وه و وهحهرهكهتی خه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ره‌ڕای ته‌بلیغی به‌رده‌وامی هه‌رچی به‌رینتر كردنی درووشمه سهرتاسهریهكان، په‌یوه‌ند دانی كرێكارانی پێشڕه‌و و خه‌باتكار و ڕێبه‌رانی كرده‌وه‌یی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، له پێناو درێژه‌ی كار و چالاكیی ڕێكخراو، گرینگیه‌تی تایبه‌تی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له نه‌بوونی ڕێكخراوی چینایه‌تی و سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران، ئه‌م بابه‌ته یه‌كجار زه‌رووره‌تی هه‌یه. هاوئاراسته كردن، هاوئاهه‌نگی و هاوكات كردنی خه‌باتی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا و ڕاكێشانی سه‌ری وه‌ختی پشتیوانیی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان له یه‌كتر، به بێ په‌یوه‌ندی جیدی له نێوان كرێكارانی پێشڕه‌و و خه‌باتكار كه جه‌مسه‌ری خه‌باتیان له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كاندا به‌ده‌سته‌وه‌یه، مه‌یسه‌ر نابێت. په‌یوه‌ند دانی ئه‌م كرێكارانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیداری خه‌باتكارانه و به یارمه‌تیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئهپڵیكهیشێنه په‌یامنێره‌كان، ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاوه بۆ په‌یوه‌ند دانی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری. هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری پێویسته له ڕێگا جۆراوجۆره‌كانه‌وه، په‌یوه‌ندی له نێوان كرێكارانی پێشڕه‌ودا بخوڵقێنن. په‌یوه‌ندی نهێنیی كرێكارانی پێشڕه‌و، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری له كارخانه‌كاندا، زیاتر له جاران، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه و به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو بێت و به شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ، هاوكات و هاوئاراسته ئه‌نجام بدرێت. زانیاریی ورد و چه‌ند و چۆنی خه‌باتی كرێكاری له ڕێگه‌ی تۆڕی نهێنیی پێشڕه‌وان، زۆر به خێرایی ده‌گاته هه‌موو كارخانه‌كان و ئێمكانی كرده‌وه‌یی ڕاكێشانی هاوپشتی و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌بات له چوارچێوه‌ی كارخانهیه‌كی تاك، دابین ده‌كات. په‌یوه‌ندیی نێوان كرێكارانی پێشڕه‌و پێویسته له بوار ڕێكخراوه‌ییه‌وه، گه‌شه‌ی پێبدرێ و په‌ره بستێنێ. له ناسین و ئاشنا بوون له ڕێگه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته باوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه تا پێكهێنانی كۆڕ و ناوه‌نده نهێنیه‌كان، تا كۆمیته‌ی مانگرتن و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ی كارخانه و تۆڕی په‌یوه‌ندیداری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ده‌توانێ شێوازه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بێت.
كۆماری ئیسلامی و خاوه‌نانی كارخانه و خاوهنكاران، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناو ڕیزه‌كانی كرێكاراندا، ناكۆكی بنێنه‌وه. ناكۆكی له‌سه‌ر خواسته‌كان، ناكۆكی له‌سه‌ر درووشم و ناكۆكی له نێوان كرێكارانی پێشڕه‌و و ڕێبه‌رانی كرده‌وه‌یی ئه‌م خه‌باته. هه‌ر هه‌نگاوێك كه هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م ناكۆكیانه هه‌ڵیده‌گرن، به هه‌ڕ ڕاده‌یه‌ك كه بتوانن یه‌كگرتوویی و هاوئاهه‌نگی له نێوان درووشم و كرده‌وه‌ی كرێكاراندا بخوڵێقێنن، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری هه‌نگاوێك له سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بێته‌وه. ته‌بلیغی به‌رده‌وامی خواست و درووشمی واحید، پێكهێنانی په‌یوه‌ندیی كرده‌وه‌یی له نێوان پێشڕه‌وان و ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و هاوڕێیه‌تیی كرێكاری، له زومره‌ی ئه‌و هه‌وڵه خێرایانهن كه له ده‌ستووری كاری هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری دایه.