بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕاستیه‌كی ترسناك لادا كه پتر له چوار ده‌یه‌یه بووه‌ته یه‌كێك له بنه‌ما سهرهكیهكای سیاسه‌تی ڕژیم. ئه‌م ڕێكخراوه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا به سه‌ردێڕی “فهوتێنهرانی مرۆڤایه‌تی“، به‌شێك له به‌سه‌رهاتی هه‌زاران ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئاخێزهكانی ئه‌م دوایانه‌ی داوه‌ته به‌ر باس. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕاپۆرته زیاتر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی لێكراوه، به‌سه‌رهاتی هه‌موو ناڕازییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و گشت به‌ندكراوانی سیاسیه. ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وێڕای ئاماژه‌ی دووباره به هه‌زاران ده‌ستبه‌سه‌ركراوی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، داتاكانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای شایه‌دیی ده‌یان كه‌س ئاماده كردووه و ئه‌م شایهدانهش خۆیان “به‌شێكی چكۆله له‌و ٧ هه‌زار ژن و پیاو و منداڵانه‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون“. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا، منداڵان و تازه‌لاوانی ١١ تا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نیشیان تێدایه كه زۆربه‌یان خوێندكارن و له هێرشی هێزه ئینتزامی و ئه‌منییه‌كان بۆسه‌ر مه‌دره‌سه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ته‌نانه‌ت له‌ناویاندا كه‌سانێك ده‌بیندرێ كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا، له نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاوه‌دێری دا بوون و پێویستیان به ده‌رمان بووه. به پێی ڕاپۆرته‌كه، هیچ به‌شێك له كۆمه‌ڵگا له‌و سهركوته به‌رین و گشتگیره، له ئه‌ماندا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌به‌ر كه‌وتوون كه له ڕێوڕه‌سمی به‌زڕاگرتنی یادی قوربانیان و ئازیزانی خۆیاندا به‌شداریان كردبوو.
ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌رخه‌ری وه‌حشیگه‌ریی ڕژیمێكه كه له ماجوومی سه‌رمایه‌داری و ئیسلام پێكهاتووه. ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه “قوربانیان له حاڵێكدا كه كیسه‌یان به‌سه‌ردا كرابوو و یان چاویان به‌سترابوو، وه‌به‌ر مشت و شه‌ق دراون و شه‌لاقیان لێدراوه”. ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی باسی كه‌ره‌سته‌ی وه‌ك “باتۆم، كابل، شیلانگی پلاستیكی، بۆ كوته‌ك كاری و لێدان و هه‌روه‌ها توندوتیژیی جنسی، ڕووتكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی، پژاندنی سپرێی بیبار و لێدانی شۆكی ئێلێكتریكی له ئه‌ندامانی جنسی، ده‌كات. ڕه‌نگبێ هه‌مووی ئه‌وانه، بۆ بیروڕای گشتیی جیهان، له كۆتایی ده‌یه‌ی دووهه‌می هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا، نموونه‌یه‌كی دیكه له وه‌حشیگه‌ریی ئۆرگانه ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیمێك بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێران له‌بیری ناچێته‌وه كه سه‌ركوتگه‌ری، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی ناڕازیان به‌رده‌وام به‌شێكی جیانه‌كراوه له سیاسه‌تی پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه بووه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵی ڕۆژانی پاش ٣٠ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی له‌بیر ناچێتهوهوه و فه‌رامۆشی ناكات كه هه‌موو ڕۆژێ نێوی ئێعدام كراوه‌كان له میدیاكانی سه‌ربه ڕژیمه‌وه ڕادهگهیهندران. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ژنانی لاو له‌ناو زیندانه‌كان به فه‌توای ناوه‌نده جه‌نایه‌تكاره ئیسلامیه‌كان، له تابووتی حاجی داوود خستنی به‌ندكراوان ، گوشار خستنه سه‌ر به‌ندكراوان بۆ ئێعترافی درۆیین وه‌رگرتن له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و پاشان ئێعدام كردنیان، حوكمی قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی له مانگه‌كانی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی ٦٧ به فه‌رمانی دامه‌زرێنه‌ری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، پرسیار و وڵامی دوو ده‌قیقه‌یی له بێدادگاكانی ڕژیم و پاشان ئێعدام كردنی هه‌زاران به‌ندكراوی، دیتووه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بینیی كه هه‌موو زیندانه‌كان و ئامرازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه، كه میراتی ڕژیمی پاشایه‌تی بوون، چلۆن له پانتاییه‌كی یه‌كجار به‌رینتردا، له لایه‌ن ڕژیمی جێنیشینیهوه، به‌كار هێندران.
“فهوتێنهرانی مرۆڤایه‌تی“، هه‌موو سنووره‌كانی وه‌حشیگه‌رییان به‌زاند. مه‌گه‌ر حه‌فته‌ی ڕابردوو سێ كۆڵبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له پازگای كانی خاتوونی سه‌رده‌شت نه‌كوژران. مه‌گه‌ر تاوانیان هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، كه ده‌بوایه بۆ بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، باری ته‌نانه‌ت قورس‌تر له جه‌سته‌ی خۆیان له‌كوڵ بده‌ن و له كوێستانه‌كانه‌وه، ڕێگای دژواری ده‌رهێنانی نان بپێون. ئه‌وان له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به شایه‌دیی بنه‌ماڵه‌كانیان، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و زه‌ربه‌ی قۆنداغی تفه‌نگ، به‌سه‌ر و ڕوخساریانه‌وه دیار بووه و سه‌ره‌نجام هه‌ر كامیان به سێ فیشه‌ك ده‌كوژرێن. مه‌گه‌ر حه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌واڵی گوازرانه‌وه‌ی نه‌وید ئه‌فكاری بۆ به‌ندی تایبه‌تی ئێعدامیانی زیندانی شیراز و ڕاگوێزرانی دوو براكه‌ی، وه‌حید و حه‌بیب ئه‌فكاری بۆ به‌ندی سزای به‌ندكراوانی عادڵ ئابادمان نه‌بیست. هه‌رسێكیان پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. نه‌وید ئه‌فكاری به دوو جار ئێعدام، ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شهللاق، وه‌حید ئه‌فكاری به ٥٤ ساڵ و سێ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شهللاق و حه‌بیب ئه‌فكاری به ٢٧ ساڵ زیندان و سێ مانگ و ٧٤ زه‌ربه شهللاق مه‌حكووم كران. نه‌وید ئه‌فكاری سه‌باره‌ت به حوكمه‌كه‌ی وتی “به‌شوێن گهردنهوهن كه به پهتیهوهی كه‌ن. براكه‌م له‌ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه بۆ ئه‌وه‌یكه له‌دژی من شایه‌دی بدات، ده‌ستی دایه خوكوژی“. مه‌گه‌ر حه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌بوو كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌میر حسێن مۆرادی و عه‌لی یوونسی، دوو به‌ندكراوه‌كه‌ی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف ڕایانگه‌یاند كه له‌ژێر گوشاری وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری دان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ١٥٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان تێپه‌ڕ بووه هێشتا هیچ دادگایهكیان بۆ پێكنه‌هاتووه. دیسانیش حه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌جاد شۆكری، ئه‌و كرێكاره‌ی كه به‌خاتری به‌شداری كردنی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له ١٦ی گه‌لاوێژدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به تاوانی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌ت، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و ته‌بلیغ دژبه نیزام” كێشرایه دادگا و وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆنیان بۆ ده‌ركرد. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه به ده‌یان به‌ندكراوی سیاسی، له ئێستادا، چه‌ندین حه‌فته‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌حشیگه‌ریی جه‌لادانی ڕژیم، له‌ناو زیندانه‌كاندا، ده‌ستیان داوه‌ته‌وه مانگرتن له‌خواردن؟
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م جه‌نایه‌تانه، كۆمه‌ڵگا ده‌ستی له خۆڕاگری به‌رنه‌داوه. به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین دژبه‌و هه‌مووه زوڵم و سته‌مه، به‌هۆی له‌قاودانی مۆسته‌نه‌د گه‌لێكی وه‌ك “ته‌راحیی سووخته” و به‌هۆی پایه‌داری و خۆڕاگریی بوێرانه‌ی به‌ندكراوان، كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاویش پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین دژبه حوكمی ئێعدامی ئه‌میر حسێن مۆرادی، سه‌عید ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی له مانگی ڕابردوودا، ڕژیمی ناچار به پاشه‌كشه كرد. پێویسته ئێستاش كۆمه‌ڵگا له پانتاییه‌كی بریندا له پێناو ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ست بداته ناڕه‌زایه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه، ته‌نیا هۆكارێك كه ده‌توانێ ماشێنی ئێعدام، زیندان و سه‌ركوتی ڕژیم له‌كار بخات، خۆڕاگریی گشتیی كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره وه‌حشیگه‌ریانه دایه. ناڕه‌زایه‌تی به‌رین و ڕێكخراو، نه‌ته‌نیا ده‌توانێ پاشه‌كشه به ڕژیم بكات، به‌ڵكوو خۆی خه‌باتێكی سیاسیی گرینگ و خوڵقاندنی توانای به‌رگرییه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕژیمێك كه ئێعدام، زیندان و ئه‌شكه‌نجه، به ئامانجی سڕینه‌وه‌ی نه‌یارانی خۆی، ده‌خاته ده‌ستووری كاریه‌وه.