لە ڕۆژانی ڕابردوودا باسە ناوخۆییەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆرتری پەیا کردووە و بوونەتە هۆی نیگەرانی چالاکان، دۆستان و لایەنگرانی ئەم ڕەوتە و کۆمەڵێکی زۆر ئینسانی ئازادیخواز و یەکسانی خواز کە ئاواتی نه‌مانی کۆماری ئیسلامی‌یان له دڵدایه و لاواز بوونی ره‌وتی ئێمە بە زەرەری بزوتنەوەی کرێکاری و سۆسیالیستی دەزانن. له پێناوی کەم کردنەوەی ئەم نیگەرانیانە، دووپات کردنەوەی چەند خاڵ بە پێویست دەزانین:
یه‌كه‌م، کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە هەمان کات دا کە بوونی جیاوازی بۆچونی سیاسی لە ناو حیزب دا به بابەتێکی دائیمی و سروشتیه ده‌زانێت و بونی ئه‌و جیاوازیانه به بەشێک لە بار و دۆخی پێویست بۆ هەرجۆرە پێشکەوتنێك لە حیزب‌دا دەزانێت، بەڵام دابەش کردنی ئەندامانی حیزب، کە هەمویان خۆبه‌خش و به قەبوڵی بەرنامە و پێره‌وی ناوخۆ له ناو ئه‌و حیزبه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، بە باڵی “ڕاست” و به باڵی “چەپ“، به “ناسیۆنالیست” و “سۆسیالیست” و یان هەر بەرچەسپێکی تر، نابەرپرسانە دەزانێت و ره‌دی ده‌كاته‌وه. لە هەمان کاتدا چاوەڕوانی ئەوە لە هاوڕێیانی حیزبی، لە هەرجێگەیێک کە هەن، ده‌كات کە ئه‌گه‌ر بە هەر هۆكارێك به پێویستی ده‌زانن لەم باسانەدا بەشداری بکەن، بە دڵێكی ئاواڵه، به سەبر و له یه‌ك تێگەیشتن، به زمانێکی هاوڕێیانە و به پشت به‌ستن به زانست و مەنتق بەشداری باسەکان بن.
دوهه‌م، لە بار و دۆخێک دا کە هەژاری و دژواری بەڕێ چوونی ئابوری، نەخۆشی کۆرۆنا و چاو داخستنی رژیم بە سەر بڵاو بوونەوەی بێ سنوری، سەرکوتی ئازادی و پێشێل كردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵک، له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌ربینی به جه‌ماوه‌ر گرتۆه، ، لە حاڵێکدا کە په‌ره‌سه‌ندنی خەباتی کرێکاران و جوڵانەوە نارەزایەتییە جەماوەرییەکان، ئاماژەیە بۆ دەسپێکی سەردەمێکی پڕ لە ئاڵ و گۆڕی نوێ له کۆمەڵگای ئێران، ئه‌وله‌ویه‌تی ئیمه به شێوه‌یه‌كی مه‌نتقی، پێوێسته كه‌م كردنه‌وه‌ی ره‌نج و ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ر و به‌شداری چالاكانه له خه‌باتی رۆژانه‌ی ئه‌وان، به ئاراسته‌ی گۆرینی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره بێت. شوێن گرتنی مهشهغهلی زه‌ینی خۆ و هه‌وڵدان بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی ناوخۆیی، هه‌ولدان بۆ گه‌وره‌تر نیشاندانیان، نه ته‌نیا یارمه‌تیده‌ر نییه، به‌لكوو نیگه‌رانیه‌كانی ناو جه‌ماوه‌ریش په‌ره‌پێده‌دات. رێبه‌ری كۆمه‌له سیاسه‌تی خۆی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌ته دامهزراندۆه و داوا له هاورێیانی حیزبی له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی حیزبیش ده‌كات كه له وه‌ها ئاراسته‌یه‌ك په‌یره‌وی بكه‌ن.
سێهه‌م، كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، به به‌شی خۆی، هه‌موو هه‌وڵێكی پێویست، بۆ ئیدامه‌كاری و بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی حیزبی كومونیستی ئیران، له سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و پێره‌وی ناوخۆ و ستراتیژی حیزب و په‌سه‌ند كراوه‌كانی كونگرهكان و پلینۆمهكان ئه‌نجام ده‌دات. له هه‌مانكاتدا سیاسه‌تی روتینی خۆی، له پێناوی به‌رێوه‌بردنی ئه‌رك و مه‌سئولیه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگای كوردستان، چالاكانه به‌ره‌و پێش ده‌بات.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
٥ی خه‌رمانانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی
٢٦ی ئوتی ٢٠٢٠ زاینی