له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مۆعه‌لیمان له ئۆردۆن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌م مۆعه‌لیمانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ندیكای مۆعه‌لیمانی ئۆردۆن كه ١٠٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، مانگی ئۆكتۆبری ڕابردوو گه‌وره‌ترین مانگرتنی له مێژووی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌برد و به‌هۆی ئه‌م مانگرتنه، مۆعه‌لیمان توانیان ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی ده‌سته‌به‌ر كه‌ن. شایانی باسه، سه‌ندیكای مۆعه‌لیمانی ده‌وڵه‌تی به خواستی بردنه‌سه‌رێی ٥٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كان و زیاد كردنی ١٠٠ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌كانیان ئه‌م مانگرتنه‌ی به‌ڕێوه‌بردبوو و ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خواستی زیادكردنی حقووقه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌م ته‌وه‌ره دواخرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ناڕه‌زیه‌تیی مۆعه‌لیمان له‌م وڵاته، پۆلیسی ئۆردۆن سه‌رجه‌م لقی سه‌ندیكاكانی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته پلۆمپ كردووه و سه‌ندیكا مۆعه‌لیمان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ئه‌نجام دانی هه‌ر جۆره چالاكییه‌ك دوورخراوه‌ته‌وه و به‌هۆشیه‌وه ١٣ ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی شوڕای ئه‌م سه‌ندیكایه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
