به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی بێلاڕووس بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی په‌لاماری پۆلیس بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران، خۆپیشاندانه‌كه به توندوتیژی كێشراوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له ئاست به‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رۆك كۆماری، له‌م وڵاته ناڕازین و خوازیاری له‌سه‌ر كارلاچوونی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له پۆستی سه‌رۆك كۆماری بوون.