به پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، فڕۆکەکانى ئه‌رته‌شی تورکییه ناوچەکانی هەردوو گوندى بازێ و کانى مەزنێیان لە سنوورى شارۆچکەی کانى کاسێی سەر بە قەزای ئامێدى بۆردوومانکرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی ئه‌م بوردومانه‌وه ئاگر له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كان به‌ربووه و هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا ئه‌رته‌شی توركییه لە سنوورى زاخۆ بە قوڵایى ٣٠ بۆ ٤٥ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى هەرێمی کوردستانەوە و بەردەوام به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه چەند ناوچەیەکی سنووری تۆپباران و بۆردوومان كردووه.