ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی ژوئیه، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، پاش چه‌ندین جار وه‌دواخستن، سه‌ره‌نجام سه‌رانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، دانیشتنه‌كانیان ده‌ستپێكرد. ده‌ستووری كاری ئه‌و دانیشتنانه، په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی ٧ ساڵی داهاتووی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا و هه‌روه‌ها ته‌رخان كردنی بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا. پاش ٩١ كاتژمێر و نیو وتووێژ و كێشمه‌كێش، كاتژمێر پێنج و نیوی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی ژووئیه، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣١ی پووشپه‌ڕ، ده‌قی ڕێكه‌وتننامه‌كه بڵاوكرایه‌وه. بوودجه‌ی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، هه‌زار و ٨٠٠ ملیارد یۆرۆیه. له‌و بڕه پاره‌یه ٧٥٠ ملیارد یۆرۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دواهاته ئابووریه‌كانی قه‌یرانی كۆرۆنا ته‌رخان كراوه و ئه‌م ڕه‌قه‌مه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپاوه پێشنیار كرابوو. یه‌ك حه‌فته پێشتر سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاڵمان، له دانیشتنێكی هاوبه‌شدا له‌سه‌ر ٥٠٠ ملیارد یارمه‌تی بێبه‌رامبه‌ر، به‌ڕێكه‌وتن گه‌یشتن و ئه‌وه‌شیان له دانیشتنه‌كاندا پێشنیار كرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا پێنج وڵات له‌وانه سۆئێد، فه‌نلاند، دانمارك، هۆله‌ند و ئۆتریش، به‌ریز بوون. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆتریش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه كه فه‌ڕانسه و ئاڵمان نۆسخهیان ده‌پێچاوه و باقیی وڵاتانی ئۆرووپاییش ده‌بوایه ملكه‌چیان بوایه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ند ڕایگه‌یاند كه چیتر نایهه‌وێ باری پێكهاته‌ی ناساغی ئیداری و بێ توانایی ده‌وڵه‌تانی ئیتالیا و سپانیا له به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ڕێفۆرمی ڕاسته‌قینه، بكه‌وێته سه‌ر شانیان. ده‌وڵه‌ته‌كانی ئیتالیا و سپانیا ئه‌ندامانی دیكه‌ی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپایان به ته‌ك ڕه‌وی و خۆپه‌رستی تۆمه‌تبار كرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكزانبۆرگ وتی كه ئۆرووپا به‌كرده‌وه، بووه‌ته چوار به‌شی باكوور، باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، كه‌وابوو پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه كه چون ئه‌و چوار پارچه‌یه وێك خرێنه‌وه. ئۆربان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستی ڕاست و دژه په‌نابه‌ری مه‌جارستان، به نوێنه‌رایه‌تیی سێ وڵاتی ڕۆمانی، له‌هێستان و مه‌جارستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا ئه‌وه بگونجێندرێ كه به‌خاتری ڕه‌چاونه‌كردنی ستاندارده یاساییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، گوشار ده‌خرێته سه‌ر ئه‌م سێ وڵاته، ئه‌و له مافی وێتۆ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه. سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئۆرووپا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند كه “ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی یه‌كجار گرینگه. زۆرێك له وڵاتانی جیهان چاویان له‌وه‌یه كه ببینن ئایا یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه یه‌كگرتووانه له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه و قه‌یرانی كۆرۆنا وه‌پشت سه‌ر نێ“. بۆ مه‌كرۆن، ئه‌م دانیشتنه، “ئه‌و ساته‌یه كه ئۆرووپا ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رده‌خات“. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاڵمان كه سه‌رۆكایه‌تیی كاتیی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپای وه‌ئه‌ستۆیه، ڕایگه‌یاند كه “ناكۆكیی زۆر قووڵ له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆرووپادا هه‌یه”.
پاش چوار ڕۆژ كێشمه‌كێش، سه‌ره‌نجام سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان، ٧٠٠ ملیارده پێشنیاركراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنیان قه‌بووڵ كرد كه له‌و بڕه‌یه ٣٩٠ ملیارد یارمه‌تیی بێ به‌رامبه‌ره و باقیه‌كه‌شی به شێوه‌ی وام ده‌خرێته ئیختیار ئه‌ندامه‌كان. گشت ئه‌م بڕه پاره‌یه، پێویسته ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی له ماوه‌ی ٢٨ ساڵی داهاتوودا بده‌نه‌وه. ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا ئه‌م وامه ده‌خه‌نه سه‌رشانی ماڵیات ده‌ران و له‌و جێگه‌وه كه له زۆربه‌ی وڵاته‌كان، كۆمپانیه گه‌وره‌كان به شێوه‌ی جۆراوجۆر، خۆ له دانی ماڵیات ده‌دزنه‌وه، ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی هه‌زینه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا و دواهاته‌كانی، له گه‌رووی خه‌ڵك ده‌ركێشن.
ئه‌وه‌یكه ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا بۆ دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا، كه هه‌موو تان و پۆی نه‌زمی سه‌رمایه‌داریی داگرتووه، پێویستییان به چوار ڕۆژ كێشمه‌كێش هه‌یه، خۆی ده‌رخه‌ری ناكۆكیه‌كی قووڵه كه له‌ناو یه‌كیه‌تیی ئۆرووپادا هه‌یه. ئه‌و ٢٧ ده‌وڵه‌ته هه‌ركامیان به نوێنه‌رایه‌تیی له سه‌رمایه‌ی خۆجێیی، ده‌بێ هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و سه‌رمایه‌یان له‌به‌رچاو بێت و هه‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا براوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كگرتوویی ئۆرووپا و پاره‌ی واحیدی یۆرۆن، ده‌بێ به‌ربه لێكهه‌ڵوه‌شانی ئه‌م یه‌كیه‌تیه بگرن و له دابه‌زینی نرخی پاره‌ی واحید ڕێگری بكه‌ن و هه‌م له‌ناو جه‌مسه‌ربه‌ندیه جیهانیه‌كانیشدا، پێگه‌ی خۆیان سه‌قامگیر بكه‌ن. هه‌مووی ئه‌وانه له باروودۆخێكدایه كه نه‌زمی زاڵ پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و هێژمۆنیی ئه‌مریكا له جیهانی ڕۆژئاوادا دوای ڕووخانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات، كۆتایی پێهاتووه و جێگای خۆی داوه به بێ نه‌زمی. په‌یوه‌ندیه‌كانی جیهانی چه‌ند جه‌مسه‌ری، به‌ر له هه‌موو شتێك، خۆی له كێبه‌ركێ و كێشمه‌كێشه‌كاندا ده‌رده‌خات. له‌و نێوه‌دا به‌تایبه‌ت كێشمه‌كێشی نێوان دوو جه‌مسه‌ری به‌هێز واته ئه‌مریكا و چین، هێزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ته‌نگ هێناوه و ئه‌وانی له‌و مه‌نگه‌نه‌یه خستووه كه ده‌بێ یه‌كیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت بۆ جه‌مسه‌ری ئۆرووپا و له‌و نێوه‌شدا ئاڵمان، وه‌ك به‌هێزترین ئابووریی ئۆرووپا، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. له‌خۆڕا نه‌بوو كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاڵمان له جه‌ره‌یانی ئه‌م دانیشنانهدا، حازر به هه‌موو جۆر سازانێك بوو تا ئه‌م یه‌كیه‌تیه لێكههڵنهوهشێ.
ئه‌گه‌رچی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا دانیشتنه‌كه‌ی خۆی به ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك كۆتایی پێهێنا، به‌ڵام ناكۆكیه‌كانی ئه‌م یهكێهتیه قووڵتر بوونه‌ته‌وه. وڵاتانی هاومیحوهری فه‌ڕانسه ـــ ئاڵمان، هێژمۆنیی خۆیان له‌ده‌ست داوه. پێنج وڵاتی چكۆله، ڕیزبه‌ندیه‌كی نوێیان له به‌رامبه‌ریاندا پێكهێناوه. له هه‌مان حاڵیش‌دا، قه‌یرانی كۆرۆنا بۆشایی نێوان گه‌شه و توانای ئابووریی نێوان باكوور و باشووری ئۆرووپای قووڵتر كردووه‌ته‌وه. به‌پێی نوێترین لێكدانه‌وه‌كان، ئابووریی ئاڵمان له‌م ساڵدا ٦ و سێ دههۆمی له‌سه‌د داده‌به‌زێت و ئه‌م ڕه‌قه‌مه له سپانیا ١٠ و ٩ دههۆمی له‌سه‌د و له ئیتالیا ١١ و دوو دههۆمی له‌سه‌د ده‌بێت.
كێشه‌یه‌كی دیكه له به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تیی ئۆرووپادا، سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته ڕاسیست و مهیلهوفاشیستهكانه. كێشه‌ی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان، ڕۆمانی و له‌هێستان ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وت و حیزبه ڕاسیست و دژه په‌نابه‌ره‌كان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به ئاشكرا ستاندارده یاساییه‌كانی ئۆرووپا پێشێل ده‌كه‌ن.
ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ئاراسته‌ی ئیتالیا بۆ دابڕان له‌و یه‌كیه‌تیه، مه‌یل به‌ره‌و ڕاست ڕۆیشتنی ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی، په‌ره‌سه‌ندنی حیزبه ڕاسیست و نێئۆفاشیستهكان و ته‌نانه‌ت كێشمه‌كێشی ناو دانیشتنه‌كانی ئه‌م یه‌كیه‌تیه، هه‌ر هه‌مووی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، له‌جیات به‌ره‌و یه‌كگرتوویی ڕۆیشتن، به‌ره‌و قووڵتر بوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی ده‌ڕوات. ئاواتی وڵاتانی یه‌كگرتووی بۆرژوازیی ئۆرووپا زه‌ربه‌ی ئه‌ساسیی به‌ركه‌وتووه و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی جه‌مسه‌رێك كه ببێته یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی شه‌ڕ و كێشه‌مه‌كێش و كێبه‌ركێ جیهانی، كه‌متر له هه‌میشه شانسی هه‌یه.